سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌بۆنه‌ی‌ دامه‌زراندنیه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسمانی‌ عیراقی ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ پیرۆزبایی‌ له‌ سه‌ركرده‌و كاربه‌ده‌ستانی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسمانی‌ عیراقی‌ كرد، به‌بۆنه‌ی‌ ساڵیادی‌ 86 دامه‌زراندنیه‌وه‌ وستایشی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كانی‌ شان به‌شانی‌ هێزه‌كانی‌ سوپا بۆ به‌رگریكردن له‌ خاكی‌ وڵات كرد.
هه‌روه‌ها جبوری‌ گووتی‌ كه‌ یادی‌ دامه‌زراندنی‌ هێزی‌ ئاسمانی‌ عیراق له‌كاتێكدا دێت كه‌ عیراق دڕنده‌ترین شه‌ڕ دژی‌ هێزی‌ دواكه‌وتن وتاریكیدا ده‌كات وهێزه‌كانی‌ ئێمه‌ سه‌ركه‌وتنی‌ گرنگ له‌به‌ره‌كانی‌ جه‌نگدا به‌ده‌ستێنن.
جبوری‌ گووتی‌ كه‌ هێزی‌ ئاسمانی‌ عیراقی جێگای‌ شانازییه‌ بۆ هه‌موو عیراقیه‌كان به‌هۆی‌ گورزه‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ بۆ سه‌ر تیرۆریستانی‌ داعش، كه‌ توانی‌ به‌شداری‌ له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كاندا بكات.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆك جبوری‌ هیوای‌ خواست كه‌ ئاسایش وسه‌قامگیری له‌هه‌موو ناوچه‌كانی‌ وڵاتدا بچه‌سپێت وهه‌موو خاكی‌ عیراق له‌تیرۆریستانی‌ داعش رزگار بكرێت.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com