سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له سه‌رۆك هۆزه‌كانی ناحیه‌ی ره‌شیدی باشوری به‌غدا ده‌كات وگوێبیستی كێشه‌و پێداویستیه‌كانی بواری ئاسایش و خزمه‌تگوزاری ناوچه‌كه ده‌بێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، پێشوازی له سه‌رۆك هۆزه‌كانی ناحیه‌ی ره‌شیدی باشوری به‌غدا ده‌كات.
له‌دیداره‌كه‌دا جبوری گوێبیستی شیكردنه‌وه‌یه‌كی فراوان سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئاسایش وخزمه‌تگوزاری ناوچه‌كه‌و پێداویستیه‌كانی قۆناغی دوای داعش بوو.
سه‌رۆك جبوری رۆڵی نشتیمانپه‌روه‌رانه‌ی رۆڵه‌كانی باشور وبه‌رگریكردنیان له‌عیراق دژی تیرۆریستان به‌رزنرخاند وئاماژه‌ی به‌گرنگی پلاندانانی دروست بۆ قۆناغی دوای داعش كرده‌وه، له‌رێگه‌ی به‌شداری پێكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كانیان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئاسایش ومه‌یدانی ناوچه‌كه وجه‌ختی له‌سه‌ر به‌شداریكردنی هه‌موولایه‌ك كرده‌وه بۆ بنیاتنانی پرۆژه‌ی وڵاتێكی یه‌كگرتوو .
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه عیراق به‌هۆزه‌كانی وشارستانیه‌ت وعروبه‌تی خۆی به‌یه‌كگرتوو وسه‌ربه‌رز ده‌مێنێته‌وه وهه‌نگاوده‌نێت به‌ره‌و بنیاتنانی پرۆژه‌ی نشتیمانی خۆی ودووپاتیكرده‌وه كه پابه‌ندبوونی هۆزه‌كانی عیراق به‌بنه‌ماكانی ئاین وعروبه‌ت هۆكارێكی گه‌وره‌بوو بۆ پاراستنی یه‌كگرتوویی نشتیمانی.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سه‌رۆك هۆزه‌كانی ناحیه‌ی ره‌شید خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌دیداری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وپابه‌ندبوونی خۆیان دووپاتكرده‌وه بۆ بنیاتنان وبه‌رگریكردن له عیراق وبه‌هێزكردنی یه‌كگرتوویی نشتیمانی له‌نێوان هه‌موو چینوتوێژه‌كانی گه‌لی عیراقدا.