ئارام شێخ محمد بۆردومانكردنی‌ توركیا بۆ قه‌زای‌ شنگال ڕسوا ده‌كات وداوا له‌ به‌غدا ده‌كات بانگهێشتی‌ باڵیۆزی‌ توركیا له‌ عیراق بكات

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ڕێز ئارام شێخ محمد له‌لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا، بۆردومانكردنی‌ توركیا بۆ قه‌زای‌ شنگال وگونده‌كانی‌ سه‌ر به‌ناوچه‌كه‌ وشه‌هیدبوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌و وهاوڵاتیانی‌ سڤیل ڕسوا كرد وبێزاری‌ توندی‌ خۆی‌ ده‌ربڕی‌ له‌م ده‌ستێوه‌ردانه‌ وده‌ستدرێژی‌ كردنه‌ی‌ توركیا بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری‌ عیراق وله‌هه‌مان كاتیشدا داوای‌ له‌ حكومه‌تی‌ فیدرالی‌ كرد له‌به‌غدا كه‌ بێده‌نگ نه‌بێت وبانگهێشتی‌ باڵیۆزی‌ توركیا له‌ عیراق بكات و ناڕه‌زایی‌ ده‌رببڕێت له‌سه‌ر دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ ده‌ستدرێژییه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر خاكی‌ عیراق.

جێگری‌ سه‌رۆك دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامبوونی‌ سه‌رپێچیه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر خاكی‌ عیراق كاریگه‌ری‌ خراپی‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌بێت وسه‌قامگیری‌ وئاسایشی‌ ناوچه‌كه‌ تێكده‌دات، به‌تایبه‌تی‌ كه‌ ئێستا هێزه‌كانی‌ عیراقی دژی‌ تیرۆریستانی‌ داعش ده‌جه‌نگن.

 

نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران
25/4/2017


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com