سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازیده‌كات له شاندی فراكسیۆنی فه‌زیله وجه‌خت له‌سه‌ر كاركردن بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسا گرنگه‌كان ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له شاندی فراكسیۆنی فه‌زیله له په‌رله‌مان ده‌كات.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی وئاسایشی وڵات كرا وسه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته هه‌موولایه‌نه‌كان پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه یاسا گرنگه‌كان وكۆتاییهێنان به داڕشتنی یاسا گرنگه‌كان كه بڕیاره له‌دانیشتنه‌كانی داهاتوودا بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی كه قۆناغی ئێستا پێویستی به یه‌كخستنی بۆچوونه‌كان وكرانه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌سه‌ر یه‌كتریدا هه‌یه، به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانه‌كان وجێبه‌جێكردنی هاوبه‌شی راسته‌قینه له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا.
جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه پێویسته هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌شداری بكه‌ن له بڵاوكردنه‌وه‌ی تێڕوانینێكی هاوبه‌ش بۆ پاڵپشتیكردنی سه‌قامگیری سیاسی وگه‌یاندنی وڵات بۆ كه‌نارێكی ئارام.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی میوان ڕۆڵی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وبه‌شداریكردنی له ده‌ركردن وپه‌سه‌ندكردنی ژماره‌یه‌ك له‌یاسا گرنگه‌كان وخزمه‌تكردن به هاوڵاتیان به‌رزنرخاند.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
26/4/2017