سه‌رۆكی په‌رله‌مان قوربانی گه‌وره‌ی هێزه‌كانی ئاسایش به‌رز ده‌نرخێنێت ودووپاتیده‌كاته‌وه كه پرۆسه‌ی سه‌ربازی هه‌رچه‌ند له‌كۆتایی نزیك ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌نده ئاڵۆز و قورس‌تر ده‌بێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌ردانێكی مه‌یدانی بۆ به‌ری راستی شاری موسڵ ئه‌نجامدا وشه‌ڕی رزگاركردن وبارودۆخی مرۆڤی هاوڵاتیانی به‌سه‌ركرده‌وه.
ئه‌مه‌و هه‌ریه‌ك له فه‌ریق رائید شاكر جه‌وده‌ت سه‌رۆكی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالی ولیوا نه‌جم جبوری سه‌رۆكی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا وعه‌مید واسق حه‌مدانی سه‌رۆكی پۆلیسی ناوخۆی نه‌ینه‌وا له‌پێشوازی سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا بوون ودواتر جبوری له‌باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی پرۆسه‌كانی تایبه‌تدا، چاوی به فه‌ریق روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدی وفه‌ریق روكن سامی عارزی كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئاسایش جبوری قوربانیه گه‌وره‌كانی هێزه‌كانی ئاسایشی به‌رزنرخاند ودووپاتیكرده‌وه كه پرۆسه‌ی سه‌ربازی هه‌رچه‌ند له‌كۆتایی نزیك ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌نده ئاڵۆز و قورس‌تر ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیرۆریستان هه‌موو شێوازێكی نا مرۆڤانه به‌كاردێنن له‌وانه به‌كارهێنانی مرۆڤه‌كان وه‌كو قه‌ڵغان و هه‌روه‌ها كوشتن وبرسیكردن وتۆقاندنی هاوڵاتیان.
جبوری گووتی كه ئاڵۆزییه‌كانی شه‌ڕه‌كه وقوربانیدانی هێزه‌كانی ئاسایش وبه‌رگریكردنیان له‌خاك و وه‌ڵات به‌ته‌واوه‌تی ده‌زانێت وپاڵپشتی په‌رله‌مان بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتن وده‌ستكه‌وته گه‌ورانه دووپاتكرده‌وه.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌ردانی خیوه‌تگای حه‌مام عه‌لیلی كرد وگوێبیستی داواكاری وكێشه‌و مه‌ینه‌تیه‌كانی ئاواره‌كان بوو و دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌رك وڕۆڵی مرۆڤی له‌م قۆناغه‌دا گرنگه وپێویسته هه‌موو ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی وه‌كو په‌رله‌مان و حكومه‌تی ناوه‌ندی وحكومه‌تی ناوچه‌یی پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ گرنگیدان به‌لایه‌نی مرۆڤی وباشتركردنی بارودۆخی ئاواره‌كان وله‌هه‌مان كاتیش‌دا رۆڵی وه‌زاره‌تی كۆچ وكۆچبه‌رانی به‌رزنرخاند له‌م بواره‌دا، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان چاوی به كاربه‌ده‌ستانی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سوری عیراقی كه‌وت له‌كاتی دابه‌شكردنی هاوكاری به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا وستایشی كاره گه‌وره‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
26/4/2017