هومام حه‌مودی جه‌خت له‌سه‌ر كاراكردنی راسپارده‌كانی كۆنگره‌ی گفتوگۆی به‌غدا ده‌كاته‌وه وبه بنه‌مای رێنێسانسی په‌روه‌رده‌یی له وڵات‌دا ژمارد
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ست، تێیدا رایگه‌یاند كه لیژنه‌ی تایبه‌ت پێكهێندراوه بۆ به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی بڕیار‌و ڕاسپارده‌كانی گفتوگۆی به‌غدای په‌روه‌رده‌یی وجه‌ختی له‌سه‌ر كاراكردنی راسپارده‌كانی ناو به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆنگره‌دا كرده‌وه به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی بواری په‌روه‌رده‌یی وخوێندن له وڵات‌دا.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی لیژنه‌ی تایبه‌تی ده‌ستنیشانكرد بۆ پێداچوونه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی ولیژنه‌ی تر بۆ داڕشتنی پرۆژه یاسا بۆ ئاماده‌كردنی پرۆگرامی خوێندن، ولیژنه‌یه‌ك بۆ دانانی بنه‌ماكانی ” پرۆژه‌ی نشتیمانی خێرخوازی بۆ بنیاتنان و ئاماده‌كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان ” ولیژنه‌ی تریش بۆ به‌دواداچوونی مافه‌كانی مامۆستا له‌ڕێگه‌ی یاسای پاراستنی مامۆستا وخزمه‌تگوزاری په‌روه‌رده‌یی.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌یه‌كی فراوان پێكهێندرا بۆ به‌دواداچوونی بڕیار‌و راسپارده‌كانی كۆنگره وكاره‌كانی لیژنه‌كان ودانانی میكانیزمی كاركردن بۆ قۆناغی داهاتوو به‌جۆرێك كه ببێته هۆی جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كان وجێبه‌جێكردنی ئامانجه خوازراوه‌كان، ئه‌ویش له‌رێگای هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت وئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وسه‌ندیكای مامۆستایان وده‌زگای به‌هجه‌ی باقر كه به‌ستنی كۆنگره‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتبوو.
له‌كۆتاییدا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه‌و وبۆچوون هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ئاماده‌بووان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئاماده‌كردن وچۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی ئه‌و كاره تاوتوێكرد به‌جۆرێك كه خزمه‌ت به بواری په‌روه‌رده‌یی بكات وبۆچوونه نشتیمانیه‌كان بۆ قۆناغی داهاتوو.