ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستدرێژی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عیراق رسوا ده‌كات و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی حه‌وت یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 27/4/2017 له بیست ونۆیه‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 180 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر شه‌رمه‌زاركردنی ده‌ستدرێژی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عیراق ویاسای ده‌ستنیشانكردنی به‌سرا وه‌كو پایته‌ختی ئابوری عیراق په‌سه‌ندكرد و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی حه‌وت یاسا هێنا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه تێیدا پیرۆزبایی له گه‌لی عیراق كرد به‌بۆنه‌ی رزگاركردنی قه‌زای حه‌زه‌ر له ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار حاكم زاملی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه تێیدا بۆردومانی توركیا بۆ قه‌زای شنگال وخابور ومه‌خمور به‌بیانووی لێدانی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان، كه له‌ئه‌نجامدا چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هیدبوون رسواو شه‌رمه‌زاركرد وادایكرد كه ئه‌و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عیراق وده‌ستێوه‌ردانی كاروباری ناوخۆ رسوا بكرێت ورێگه نه‌درێت هیچ هێزێكی بیانی به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی ناوه‌ندی بوونی له‌سه‌ر خاكی عیراقدا بوونی هه‌بێت ورێگه به‌هیچ هێزێك یان رێكخراوێك یان پارتێكی ئۆپۆزوسیۆنی وڵاتانی دراوسێ نه‌درێت كه باره‌گا له سه‌ر خاكی عیراق بكاته‌وه، هه‌روه‌ها داوا له حكومه‌تی توركیا بكرێت كه به‌فه‌رمی داوای لێبوردن له عیراق بكات وقه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانیان بكرێت وداوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد كه ئه‌و ده‌ستدرێژییه بگوازێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی وداوای له‌حكومه‌ت كرد كه بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا له به‌غدا بكات وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه لیژنه‌ی ئاسایش وبه‌رگری به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی حكومه‌ت بۆ بڕگه‌كانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه ده‌كات.
دواتر په‌رله‌مانتار خالید ئه‌سه‌دی به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه خوێنده‌وه، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه توركیا كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ئاڵۆزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق وبێزاری خۆی ده‌ربڕی بۆ تۆمه‌تباركردنی سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ولێدوانه‌كانیشی سه‌باره‌ت به حه‌شدی میللی رسوا كرد، سه‌ره‌ڕای رسوا كردنی بۆرده‌مانكردنی فرۆكه‌كانی توركیا بۆ شاری شنگال وداوای له حكومه‌تی عیراق و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد كاربكه‌ن بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن به‌كۆی ده‌نگ راسپارده‌كانی هه‌ردوو به‌یاننامه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری وپه‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه سه‌باره‌ت به رسوا كردنی ده‌ستدرێژی كردنه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عیراق په‌سه‌ندكرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی پسیاره زاره‌كیه‌كانی په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانی راگه‌یاند.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر پێشنیاری یاسای ده‌ستنیشانكردنی به‌سرا وه‌كو پایته‌ختی ئابوری عیراق كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له لیژنه‌كانی ئابوری وه‌به‌رهێنان ویاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشنیاری یاسای پله تایبه‌ته‌كانی ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان هێنا كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی دارایی ویاسایی وشه‌هیدان وقوربانیان وزیندانی سیاسیه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می یاسای په‌یوه‌ندی و زانیاری هێنا كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی رۆشنبیری وراگه‌یاندن وخزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانكردنه‌وه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می یاسای كۆمپانیای نه‌وتی نشتیمانی عیراقی هێنا كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك هێنا و تاوتوێی پێشنیاری یاسای ده‌رچووه یه‌كه‌مه‌كان كرد، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ودارایی ویاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك هێنا وتاوتوێی پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی سێیه‌می یاسای ژماره (21)ی ساڵی 2008 تایبه‌ت به‌و پارێزگانه‌ی كه هه‌رێمێك پێكناهێنن كرد، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی هه‌رێم وپارێزگاكان و یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك هێنا وتاوتوێی پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی چواره‌می یاسای ژماره (21)ی ساڵی 2008 تایبه‌ت به‌و پارێزگانه‌ی كه هه‌رێمێك پێكناهێنن كرد، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی هه‌رێم وپارێزگاكان و یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك هێنا وتاوتوێی پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی دووه‌می یاسای ژماره (18)ی ساڵی 1986 تایبه‌ت به یانه وه‌رزشیه‌كان كرد، كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش وداموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 29/4/2017 هه‌ڵگیرا.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
27/4/2017