نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌واڵێك سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ئیمزای په‌رله‌مانتاره‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری هه‌واڵێكی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ره‌تكرده‌وه سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ئیمزا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندن دووپاتیكرده‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هیچ ئیمزایه‌كی سه‌باره‌ت ئه‌م بابه‌ته به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه وداوای له كه‌ناڵ و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد كه ره‌چاوی وردبینی و راستگۆی له كاتی گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان بكه‌ن وكاربكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی هه‌واڵ له سه‌رچاوه‌كانه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
27/4/2017