سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان وئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌یمانگای ئاشتی ئه‌مریكیدا تاوتوێده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، پێشوازی له سه‌رۆكی په‌یمانگای ئاشتی ئه‌مریكی به‌ڕێز مایك یافی وشاندی یاوه‌ری كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی له‌عیراق و چۆنیه‌تی هه‌ماهه‌نگی كردنی هاوبه‌ش بۆ قۆناغی دوای داعش وكاركردنی هه‌موولایه‌ك بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری له‌ناوچه رزگاركراوه‌كاندا كرا.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان و نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان وڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، له گرنگترین دۆسیه‌كانه كه پێویسته له‌قۆناغی داهاتوودا جه‌ختی له‌سه‌ر بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی ” ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌رێگه‌ی لیژنه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی و یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه، پاڵپشتی هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیانی سروشتی بۆ ئه‌و ناوچانه”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز یافی گووتی كه كاركردن به‌رده‌وامه بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌هاوكاریكردن وپاڵپشتیكردنی به‌رده‌وام، ڕۆڵێكی گرنگی له‌م بواره‌دا هه‌یه.