سه‌رۆكی په‌رله‌مان: پێویسته وه‌رزشوان وه‌كو سامانێكی نشتیمانی له‌قه‌ڵه‌م بدرێت وپێویسته گرنگی به ده‌زگا وه‌رزشیه‌كان بدرێت
له‌میانه‌ی چاودێریدا بۆ دیداری په‌رله‌مانی سێیه‌می تایبه‌ت به كه‌رتی وه‌رزش ولاوان…
سه‌رۆكی په‌رله‌مان: پێویسته وه‌رزشوان وه‌كو سامانێكی نشتیمانی له‌قه‌ڵه‌م بدرێت وپێویسته گرنگی به ده‌زگا وه‌رزشیه‌كان بدرێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌میانه‌ی چاودێریدا بۆ دیداری په‌رله‌مانی سێیه‌می تایبه‌ت به كه‌رتی وه‌رزش ولاوان كه له‌ژێر ناونیشانی : “وه‌رزشی عیراقی … به‌ربه‌ست وده‌رفه‌ته‌كان”، دووپاتیكرده‌وه كه ده‌زگای وه‌رزشیه‌كانی وڵات هاوشانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان كار ده‌كه‌ن وهه‌رچه‌نده ئه‌نجامی له بۆنه وه‌رزشیه‌كاندا به‌ده‌ست نه‌هێناوه، به‌ڵام لایه‌نی كه‌م پارێزگاری له ئاستی وه‌رزشی عیراق ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گووتی كه ئه‌ركی له‌سه‌ر شانی ئێمه‌یه كه یاسای پێویست ده‌ربكه‌ین بۆ پاڵپشتیكردنی كه‌رتی وه‌رزش ولاوان ورونیكرده‌وه كه لیژنه‌ی وه‌رزش ولاوان ولیژنه‌ی یاسایی به‌رده‌وامن له كاركردن له‌مبواره‌دا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه په‌رله‌مان چه‌ندین یاسای ده‌ركردووه بۆ پاڵپشتیكردنی بزوتنه‌وه‌ی وه‌رزشی له‌وانه یاسای شایسته‌ی وه‌رزشوانه پێشه‌نگه‌كان ویاسای وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش ویاسای لیژنه‌ی پارالۆمپی ویاسای پێشه‌یی بوونی وه‌رزشی.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان گووتی :” پێویسته پلانی توكمه دابنرێت بۆ له‌خۆگرتنی گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی دوور نه‌كه‌ونه‌وه له باوه‌شی وڵات”، وئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه یه‌كێك له ئامانجه ستراتیجیه‌كانی په‌رله‌مان بریتیه له ئاراسته‌كردنی تواناكانی گه‌نجان به‌شێوه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ له‌پێناو خزمه‌تكردنی خۆیان وزیندووكردنه‌وه‌ی به‌ها جوانه‌كان له خۆڕاگری ولێبورده‌یی وگوێڕایه‌ڵی.
جبوری له درێژه‌ی ووته‌كه‌یدا گووتی كه باری گه‌نجانی وه‌رزشی پێویستی به تێڕامان هه‌یه بۆ زانینی ڕۆڵی راسته‌قینه‌ی ئه‌و توێژه و رونیكرده‌وه كه بنیاتنانی گه‌نجی وه‌رزشوان یه‌كێكه له گرنگترین بنه‌ماكان بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگا ودروستكردنی پردی گفتوگۆی بنیاتنه‌ر سه‌باره‌ت به خه‌می هاوبه‌ش له كاری وه‌رزشیدا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه وه‌رزشوان سامانێكی نشتیمانیه، هه‌ربۆیه پێویسته گرنگی به ده‌زگا وه‌رزشیه‌كان بدرێت وگووتی كه وه‌رزشوان له‌لای ئێمه گرنگه وپێویسته بژێوی ژیانی باش بكرێت.
له‌كۆتاییدا به‌ڕێزی گووتی كه پێویسته له‌سه‌رمان وه‌كو ده‌وڵه‌ت كار بكه‌ین بۆ ده‌رهێنانی وه‌رزشوانان وبارودۆخی وه‌رزشی به‌گشتی له كه‌شوهه‌واو رۆشنبیری جه‌نگ وقه‌یرانه‌كان وناكۆكیه‌كان كه ئه‌مڕۆ ده‌ره‌نجامه‌كانی ده‌بینین له‌هه‌ندێك بۆنه‌دا وخۆی له دروشمی نووسراودا ده‌بینێت.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
30/4/2017