سه‌رۆكی په‌رله‌مان چاوی به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی رۆمانیا ده‌كه‌وێت وتاوتوێی هاوكاری هاوبه‌ش له‌بواری په‌رله‌مانیدا له‌گه‌ڵیدا ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، چاوی به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی رۆمانیا به‌ڕێز لیفیۆ دراغنیا كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌هه‌موو بواره‌كاندا كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی دۆسیه‌ی هاریكاری بواری په‌رله‌مانی له‌نێوان عیراق ورۆمانیا كرا وسه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته ئاڵوگۆڕی شاره‌زاییه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو په‌رله‌مانی عیراق ورۆمانیادا بكرێت، به‌تایبه‌تی له‌بواری په‌ره‌پێدانی كاری فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگای یاسادانان وگووتی كه په‌رله‌مان خوازیاره كه هاریكاری ئابوری له‌نێوان عیراق و وڵاتانی جیهان وله‌وانه رومانیا زیاتر بكرێت وهیواخوازین كه رومانیا رۆڵی هه‌بێت له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز لیفیۆ دراغنیا پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق له جه‌نگی دژی تیرۆر دووپاتكرده‌وه وئاماده‌یی رۆمانیای پێشاندا له پێشكه‌شكردنی هاریكاری له‌هه‌موو بواره‌كاندا.
شایه‌نی باسه كه له دیداره‌كه‌دا رێكه‌وتننامه‌ی هاریكاری هاوبه‌ش له‌نێوان په‌رله‌مانی هه‌ردوو وڵات ئیمزا كرا به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی زیاتر وئاڵوگۆڕكردنی شاره‌زایی له‌نێوان هه‌ردوولادا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
8/5/2017