سه‌رۆكی په‌رله‌مان چاوی به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی رۆمانیا ده‌كه‌وێت وتاوتوێی كاراكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا له‌گه‌ڵیدا ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، چاوی به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی رۆمانیا به‌ڕێز كالین بۆبیسكۆ كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابوری وبازرگانیدا كرا.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه عیراق خواستی كرانه‌وه‌ی به‌سه‌ر وڵاتانی جیهاندا هه‌یه به‌تایبه‌تی وڵاتانی ئه‌ۆروپی وله‌وانه‌ش رۆمانیا وگووتی كه پێویسته په‌یوه‌ندی نێوان عیراق ورۆمانیا كارا بكرێت وكۆتایی به حاڵه‌تی سسستی وساردو سڕی له‌م بواره‌دا بهێندرێت، له‌گه‌ڵ كاركردن بۆ كردنه‌وه‌ی ئاسۆی نوێ له هه‌موو بواره‌كاندا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیرانی رۆمانیا خواستی رۆمانیای پێشاندا له كردنه‌وه‌ی ده‌رگای فراوانی په‌یوه‌ندییه‌كان له گه‌ڵ عیراق له‌هه‌موو بواره‌كاندا، به‌تایبه‌تی له بواری ئابوری.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
8/5/2017