ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی چوار پرۆژه یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/5/2017، له سی و سێیه‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 174 په‌رله‌مانتار، كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ودووه‌م بۆ چوار پرۆژه یاسا دێنێت.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاریدا ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای ئازادی ڕاده‌ربڕین وخۆپێشاندانی ئاشتیانه كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی یاسایی ومافی مرۆڤ و ئاسایش وبه‌رگری ورۆشنبیری وڕاگه‌یاندن وئه‌وقاف وكاروباری ئاینیه‌وه پێشكه‌شكرابوو بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دوابخات به‌مه‌به‌ستی پێگه‌یاندنی وپڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای ڕه‌گه‌زنامه‌ی عیراقی ژماره (26)ی ساڵی 2006، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاسایش وبه‌رگرییه‌وه پێشكه‌شكرابوو، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای سه‌ندیكاكان ویه‌كێتیه‌كان هێنا كه له له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پێشكه‌شكرابوو.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای په‌سه‌ندكردنی رێكه‌وتننامه‌ی خێراكردنی هاریكاری له‌بواری ئابوری وكاروباری وزه له‌نێوان حكومه‌تی كۆماری عیراق وحكومه‌تی كۆماری كوریای باشور، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و نه‌وت و وزه وسامانه سروشتیه‌كان وئابوری و وه‌به‌رهێنان پێشكه‌شكرابوو.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هێنا به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك وتاوتوێی پرۆژه یاسای چوونه‌ناوه‌وه‌ی كۆماری عیراق بۆ ناو پرۆتۆكۆلی دووه‌می رێكه‌وتننامه‌ی لاهای ساڵی 1954 تایبه‌ت به پاراستنی كه‌لوپه‌لی رۆشنبیری له كاتی ناكۆكی چه‌كداریدا كرد، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ورۆشنبیری وڕاگه‌یاندن وگه‌شتوگوزار وشوێنه‌واره‌كان وئاسایش وبه‌رگری پێشكه‌شكرابوو.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
10/5/2017