سه‌رۆكی په‌رله‌مان: سامه‌ڕا شارێكی خۆشه‌ویسته له‌لایه عیراقیه‌كان و پێویسته به‌قه‌د گه‌وره‌یی پێگه‌ی خۆی گرنگی پێیبدرێت
له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له ژماره‌یه‌ك له چالاكوان و راگه‌یاندنكارانی شاری سامه‌ڕا..
سه‌رۆكی په‌رله‌مان: سامه‌ڕا شارێكی خۆشه‌ویسته له‌لایه عیراقیه‌كان و پێویسته به‌قه‌د گه‌وره‌ی پێگه‌ی خۆی گرنگی پێیبدرێت
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به‌ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتار عه‌بدولقه‌هار سامه‌ڕائی، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك له چالاكوان و راگه‌یاندنكارانی شاری سامه‌ڕا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا بارودۆخی شاری سامه‌ڕا و سه‌رجه‌م شاره‌كانی پارێزگای سه‌لاحه‌ددین خرایه‌ڕوو وتاوتوێی كێشه‌كانی بواری خزمه‌تگوزاری شاره‌كان وگه‌نجانی ناوچه‌كه كرا وسه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه دروستكه‌رانی ڕای گشتی سروشتی كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی واقیعی وراسته‌قینه‌و دوور له هه‌موو ئامانجێك ده‌گوازنه‌وه، هه‌روه‌ها گووتی كه سامه‌ڕا شارێكی خۆشه‌ویسته له لای هه‌موو عیراقیه‌كان وپێویسته به‌قه‌د گه‌وره‌یی پێگه‌ی خۆی گرنگی پێیبدرێت.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی شاری سامه‌ڕا وه‌كو پایته‌ختی ڕۆشنبیری ئیسلامی كرا و سه‌رۆك جبوری پاڵپشتی خۆی بۆ ئه‌و بۆچوونه ده‌ربڕی.
له‌لایه‌ن خۆیانه چالاكوان و ڕاگه‌یاندنكاران سوپاس وپێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌و خستنه‌ڕووی كێشه‌ی شاره‌كانیان.