سه‌رۆكی په‌رله‌مان: پاڵپشتی دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی چاك له‌نێوان سه‌ندیكاو یه‌كێتیه‌كان وحكومه‌تدا ده‌كه‌ین به‌جۆرێك كه پارێزگاری له هه‌موو مافه‌كانی ئه‌و توێژه گرنگه بكات
سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی بۆ ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك سه‌ندیكاو و یه‌كێتیه پیشه‌ییه‌كاندا: پاڵپشتی دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی چاك له‌نێوان سه‌ندیكاو یه‌كێتیه‌كان وحكومه‌تدا ده‌كه‌ین به‌جۆرێك كه پارێزگاری له هه‌موو مافه‌كانی ئه‌و توێژه گرنگه بكات.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك سه‌ندیكاو یه‌كێتیه پیشه‌ییه‌كانی عیراق كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بابه‌تی پاڵپشتیكردنی خاوه‌ن پیشه‌و تواناكان كرا له‌ڕێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی گونجاو بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا وئه‌و ده‌زگایانه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن وه‌كو سه‌ندیكاو یه‌كێتیه‌كان وده‌ركردنی یاسای گونجاو بۆ پاراستنی ماف وسه‌ربه‌خۆییان ودروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی كاركردن بۆ به‌هێزكردنی رۆڵی سه‌ندیكاو یه‌كێتی وئه‌ندامه‌كانیان.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پاڵپشتێكی سه‌ره‌كیه بۆ دۆزینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوان سه‌ندیكاو یه‌كێتیه‌كان له‌لایه‌ك و حكومه‌ت له‌لایه‌كی تر، به‌جۆرێك كه‌پارێزگاری له ته‌واوی مافه‌كانی ئه‌و توێژه بكات ودووپاتیكرده‌وه كه سه‌ندیكاو یه‌كێتیه‌كانی عیراقی له‌ماوه‌ی رابردوودا ئاستێكی باشیان له‌سه‌ر ئاستی جیهانی عه‌ره‌بی و وڵاتانی هه‌رێمیدا پێشاندا و پێویسته پاڵپشتیان بكرێت وره‌چاوی مافی ئه‌ندامه‌كانی بكرێت.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه سه‌رۆك سه‌ندیكاو یه‌كێتیه‌كان سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد وڕۆڵی ئه‌ویان له پاڵپشتیكردنی خاوه‌ن پیشه‌و تواناكان و پاراستنی مافه‌كانیان به‌رزنرخاند.