له‌میانه‌ی چاودێریكردنی بۆ كۆنگره‌ی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی باری گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واری وڵات‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مان: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وامه له ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به پاڵپشتیكردنی گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌میانه‌ی چاودێریكردنی بۆ كۆنگره‌ی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی باری گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واری وڵات كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كانه‌وه به‌سترا، دووپاتیكرده‌وه كه شوێنه‌واره‌كانی عیراق دووچاری تێكدان هاتوون له‌ده‌ستی تیرۆر له‌م ناوچانه‌ی كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه داگیركران، كه ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره دروستده‌كات له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كانی ئه‌م ناوچانه وپێویسته به‌په‌له كار بكرێت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه له‌لایه‌ن پسپۆڕان ولایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كانی نێوده‌وڵه‌تی.
جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه كاره تێكده‌ره‌كانی تیرۆریستان گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌ی دزینی شوێنه‌واره‌كان وفرۆشتنیان له بازاڕی نهێنیدا وئه‌مه‌ش ئه‌ركی زیاتر ده‌خاته سه‌ر ئه‌ستۆی هه‌موولایه‌ك بۆ گه‌ڕان وهه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بۆ چاودێریكردنی جموجۆڵی شوێنه‌واره‌كانی تایبه‌ت به عیراق له‌ناوچه جیاجیاكانی جیهاندا .
هه‌روه‌ها جبوری جه‌ختی له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵای جێبه‌جێكردنی تایبه‌ت به دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان ومێژوویی وئاینی كرده‌وه وداوایكرد كه بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان بكرێت ودووپاتیكرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌خاته‌كار له‌ڕێگه‌ی یاسادانان وچاودێریكردن بۆ پاڵپشتیكردنی گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌كان وهاندانی وه‌به‌رهێنان له‌بواری گه‌شتوگوزاردا وڕۆڵی چاودێری خۆی ده‌گێڕێت بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌موو كاره‌كانی دزین یان تێكدانی شوێنه‌واره‌كان.