نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رپه‌رشتی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێكی نوێ له خێزانه ئاواره‌كان بۆ ناحیه‌ی له‌تیفیه‌ی باشوری به‌غدا ده‌كات
به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، پێشوازی له به‌شی هه‌شته‌می ئاواره گه‌ڕاوه‌كان بۆ ناحیه‌ی له‌تیفیه له‌باشوری به‌غدا كرا.
نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عه‌بدولمه‌لیك حوسه‌ینی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌میانه‌ی ئاهه‌نگێكدا كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌كانی به‌غدا له ناحیه‌ی له‌تیفیه سازكرا، گووتی كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گرنگی زۆر به دۆسیه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان ده‌دات ودووپاتیكرده‌وه كه پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی باشوری به‌غدا له‌رۆژانی داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها حوسه‌ینی گووتی كه پشتێنه‌ی به‌غدا به‌هۆی هاوكاری له‌نێوان هێزه‌كانی ئاسایش و خه‌ڵك وهۆزه‌كانی ناوچه‌كه سه‌قامگیری دیار له‌ڕووی ئاسایشه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و داوای له وه‌زاره‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار كرد كه خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و ناوچانه دابین بكه‌ن بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش وخێراكردنی پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه خێزانه گه‌ڕاوه‌كان سوپاس وپێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد بۆ به‌دواداچوونی دۆسیه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.