سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان پێشوازی‌ له‌باڵیۆزی‌ توركیا له‌ به‌غدا ده‌كات و ڕۆڵی‌ توركیا له‌ پاڵپشتیكردنی‌ دۆسیه‌ی‌ ئاواره‌كان وهاوكاریكردنی‌ خێزانه‌ ئاواره‌بووه‌كانی‌ ده‌ستی‌ داعش به‌رزده‌نرخێنێت

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ توركیا له‌ عیراق به‌ڕێز فاتیح یه‌لدز كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی‌ دووقۆڵی‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات وچۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ وپێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ وئاسایش له‌عیراق وناوچه‌كه‌ كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ وهه‌رێمیه‌كان بۆ پاڵپشتیكردنی‌ عیراق له‌جه‌نگی‌ دژی‌ تیرۆر و هاوكاری‌ مرۆڤی‌ بۆ ئاواره‌كان كرا.
سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو تواناو هه‌وڵه‌كانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و هه‌رێمی‌ بخرێنه‌كار بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كان كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌موو جیهان ده‌كه‌ن وگووتی‌ كه‌ قۆناغی‌ داهاتوو پێویستی‌ به‌ هوشیاری‌ هه‌یه‌ بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ هه‌ر پلانێك كه‌ ده‌كرێت ببێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری‌ وڵات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ گرنگی‌ فراوانكردنی‌ په‌یوه‌ندی دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات له‌هه‌موو بواره‌كاندا كرد وڕۆڵی‌ توركیای له‌ پاڵپشتیكردنی‌ ئاواره‌كان وپێشكه‌شكردنی‌ هاوكاری‌ مرۆڤی‌ بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی‌ كه‌ به‌ناچاری‌ وبه‌هۆی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ تیرۆریستانی‌ داعش ناوچه‌كانی‌ خۆیان به‌جێهێشتووه‌ كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ توركیا له‌ عیراق پاڵپشتی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ عیراق له‌ جه‌نگی‌ دژی‌ تیرۆر و پێشكه‌شكردنی‌ هه‌موو جۆره‌ هاوكارییه‌ك بۆ ئاواره‌كان دووپاتكرده‌وه‌ وله‌هه‌مان كاتیشدا رۆڵی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ له‌ پاڵپشتیكردنی‌ سه‌قامگیری‌ وڵات به‌رزنرخاند.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com