نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌میانه‌ی ئاماده‌بوونی له ئاهه‌نگی به‌كارخستنی گه‌نجاندا: پێویسته له قۆناغی داهاتوودا ڕۆڵی گه‌وره‌تر به گه‌نجان بدرێت له سه‌ركردایه‌تیكردنی وڵات
به‌فه‌رمانی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به‌ڕێز عه‌بدولمه‌لیك حوسه‌ینی نوێنه‌ری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماده‌ی ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی تایبه‌ت به پاڵپشتیكردنی به‌كارخستنی گه‌نجان له پێشانگای به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی بوو.
حوسه‌ینی له ووته‌یه‌كیدا دووپاتیكرده‌وه كه گه‌نجان بنه‌مای به‌هێزن بۆ بنیاتنان و په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگا وئه‌وان وێنه‌ی گه‌شی دواڕۆژ و پێوه‌ری سه‌ركه‌وتن وبه‌هێزی كۆمه‌ڵگه‌كانن.
هه‌روه‌ها حوسه‌ینی روونیكرده‌وه كه عیراق پێویستی به هه‌ر بیرۆكه‌یه‌كی داهێنه‌ر یان ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره هه‌یه وئه‌مه‌ش له‌ڕێگای پێدانی ڕۆڵی زیاتره به گه‌نجان له كۆمه‌ڵگادا به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌نجان سامانێكی گرنگی وڵاتن.
هه‌روه‌ها حوسه‌ینی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه سامانی گه‌نجان به نرختره له سامانه‌كانی تر وبه‌رده‌وام كارایه‌و وبه‌هێچ شێویه‌ك زیانبه‌خش نیه وقۆناغی داهاتووش پێویستی به پێدانی رۆڵی گه‌وره‌تر به گه‌نجان له‌سه‌ركرایه‌تیكردنی كۆمه‌ڵگادا هه‌یه.
له‌كۆتایی ئاهه‌نگه‌كه‌دا حوسه‌ینی خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێشكه‌شی ژماره‌یه‌ك له گه‌نجانی داهێنه‌ر له بواره جیاجیاكاندا كرد.