هومام حه‌مودی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی به‌بۆنه‌ی كۆچی دواییكردنی نوشیروان موسته‌فا راده‌گه‌ێنێت و به پیاوی بلیمه‌ت وه‌سفیده‌كات
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان “نوشیروان موسته‌فا” ڕاگه‌یاند.
حه‌مودی له به‌یاننامه‌ی سه‌ره‌خۆشیدا خوالێخۆشبووی به پیاوی بلیمه‌ت و تووند و خه‌باتگێڕ له‌پێناوی دۆزه‌كانی گه‌له‌كه‌ی له‌قه‌ڵه‌مدا، هه‌روه‌ها گووتی ” پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی عیراق وكورد وبرایان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خه‌باتگێڕی تایبه‌تمه‌ند “نوشیروان موسته‌فا” كه به‌رۆیشتنی پیاوێكی بلیمه‌ت ودڵسۆز بۆ گه‌له‌كه‌ی وبنه‌ماكانی له‌ده‌ستدا، له‌كاتێكدا پێویستیه‌كی زۆرمان به پیاوی وه‌كو ئه‌و هه‌یه.
خوای گه‌وره به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادی بكات وسه‌بوریش بداته دۆست وكه‌سوكارو خۆشه‌ویستانی.
إنا لله وانا الیه را‌جعون
شێخ د. هومام حه‌مودی