هومام حه‌مودی چاوی به ژماره‌یه‌ك له قوتابیانی عیراقی له روسیا ده‌كه‌وێت وئاماده‌یی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانیان
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی وبه‌ئاماده‌بوونی باڵیۆزی عیراق له روسیا حه‌یده‌ر عه‌زاری، چاوی به ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی عیراقی له زانكۆكانی جازان كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا حه‌مودی گوێبیستی تێبینی وكێشه‌كانیان له‌هه‌موو بواره‌كاندا بوو وله‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ كاركردن له‌پێناو دابینكردنی هه‌موو پێداویستیه‌كانیان، وهه‌وڵدان بۆ ئاسانكردنی ئه‌رك وخوێندنیان وهاوكاریكردنیان له تێپه‌ڕاندنی هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان وبه‌ده‌ستهێنانی پله‌ی زانستی وئه‌كادیمی به‌رز.
له‌لایه‌كی تره‌وه شێخ حه‌مودی چاوی به هاوپۆستی خۆی له كۆماری تارستانی روسی كه‌وت وله‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بابه‌تی دانیشتنی هاوڵاتیانی عیراقی به‌گشتی وقوتابیان به‌تایبه‌تی كرا وچۆنیه‌تی ئاسانكردنی رێوشوێنه فه‌رمیه‌كان بۆیان خرایه به‌رباس وگفتوگۆ.