ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری وه‌زیری بازرگانی به وه‌كاله‌ت ده‌كات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پسیارێكی زاره‌كی و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 25/5/2017 له سی وحه‌فته‌مین دانیشتنی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 167 په‌رله‌مانتار، میوانداری وه‌زیری بازرگانی به‌وه‌كاله‌ت كرد بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پسیارێكی زاره‌كی، هه‌روه‌ها كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی دوو یاسا هێنا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار خسرۆ گۆران له ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی راگه‌یاند كه دواتر فراكسیۆنه‌كه‌ی كه‌سێكی تر بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان ده‌كات، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه په‌رله‌مانتار محمد ماشی تائی له‌كاره‌كه‌ی لابراوه به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی له‌دانیشتنه‌كان و ده‌رچوونی حوكمێكی دادگا له‌سه‌ری و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه 24 داواكاری له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه به‌ده‌ست په‌رله‌مان گه‌یشتووه بۆ هه‌ڵگرتنی حه‌سانه له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
جبوری رونیكرده‌وه كه دانیشتنی ئه‌مڕۆ دوایین دانیشتنی وه‌رزی یاسادانانی ساڵی سێیه‌می یاسادانانه.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر بڕیارێكی په‌رله‌مانی سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان بۆ یه‌كه‌كانی شه‌ڕكردن، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
دواتر په‌رله‌مانتار نورا به‌جاری به‌یاننامه‌یه‌كی خوێنده‌وه تێیدا ئاماژه‌ی به كوژرانی هاوڵاتی ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵلا عگێدی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی داعش كرد، پاش ئه‌وه‌ی به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه به‌ره‌نگاری تیرۆریستانی داعش بوونه‌وه وژماره‌یه‌ك له‌تیرۆریستان له‌سه‌ر ده‌ستیان كوژران.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری وه‌زیری بازرگانی به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێز سه‌لمان جومه‌یلی كرد به‌مه‌به‌ستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پسیارێكی زاره‌كی كه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران عه‌لی له‌فته مرشدی وئه‌مین به‌كر محمد وئه‌حمه‌د سه‌لیم كینانی و عه‌بد كه‌ریم عه‌لی عه‌بتان ئاراسته‌ی كرا.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆك جبوری بریارێكی خوێنده‌وه تێیدا په‌رله‌مان عه‌واتف نیعمه بێبه‌شكرا له ئاماده‌بوونی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن وسڕینه‌وه‌ی ووته‌و به‌شدارییه‌كانی له هه‌موو دانیشتنه‌كاندا وبه ئاماده‌نه‌بوو به‌بێ هۆكار له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك هێنا و تاوتوێی یاسای هه‌مواركردنی دووه‌م بۆ یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌قه یاساییه‌كانی ژماره (17)ی ساڵی 2005 كه رێگه له دادگاكان ده‌گرن بۆ گوێگرتن له داواكارییه‌كان وله‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك هێنا وتاوتوێی پێشنیاری یاسای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شوڕشی له‌ناوچوو ژماره (100) ساڵی 2000 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكرابوو كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌ستیكرد به خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی پێشنیاری هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای پارته سیاسیه‌كانی ژماره (36)ی ساڵی 2015 كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی وداموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیه‌وه پێشكه‌شكرابوو وبڕیاردرا كه له دانیشتنێكی تردا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كانه‌وه تاوتوێ بكرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك جبوری وبه‌پێی داواكاری په‌رله‌مانتار رزا ئه‌مین وپه‌رله‌مانتار فورات تمیمی سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ، بڕیاریدا كه لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به كێشه‌ی ئاو له عیراق كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار مه‌حمود رزا ئه‌مین ئاماده‌كراوه بۆ وه‌رزی یاسادانانی داهاتوو دوابخات به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بوونی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان كرد بۆ ئاماده‌بوونیان له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له وه‌رزی یاسادانانی ئێستادا وپیرۆزبایی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزی له گه‌لی عیراق كرد.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی 4/7/2017 هه‌ڵگیرا.