جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئارام شێخ محمد جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی ده‌ركردنی یاسای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستیه‌كان ده‌كاته‌وه بۆ پاراستنی مافه‌كانی ئه‌و توێژه‌یه
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئارام شێخ محمد ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی فه‌رمی خۆی، پێشوازی له شاندی فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستی پارێزگای زیقار كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی ده‌ركردنی یاسای خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستیه‌كان كرده‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی په‌رله‌مان، بۆ پاراستنی مافه‌كانی ئه‌و توێژه‌یه له‌رووی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه و وه‌كو پاداشتێك بۆ خزمه‌تی گه‌وره‌ی ئه‌وان بۆ كۆمه‌ڵگا.
هه‌روه‌ها شێخ محمد جه‌ختی له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی وهاوكاریكردن بۆ توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا كرده‌وه، به‌تایبه‌تی خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستیه‌كان كه یه‌كێكه له پیشه گرنگه‌كان وگووتی كه په‌رله‌مان له‌ڕێگه‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانیه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له رێوشوێنه‌كانی ده‌ركردنی یاسا گرنگه‌كانی تایبه‌ت به خزمه‌تكردنی ژیانی هاوڵاتیان وداوایكرد كه هه‌موولایه‌ك له‌م قۆناغه‌دا هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن بۆ سوودوه‌رگرتن له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانمان له شه‌ری رزگاركردنی موسڵ.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی میوان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نوشیروان موسته‌فا ئاراسته‌ی شێخ محمد كرد، هه‌روه‌ها سوپاسی به‌ڕێزیان كرد بۆ پێدانی ئه‌و ده‌رفه‌ته وداواكاری خه‌ڵكی پارێزگای زیقار له‌كه‌می خزمه‌تگوزاری بۆ جه‌نابیان گواسته‌وه وهیوایان خواست كه په‌رله‌مان پاڵپشتی داواكارییه‌كانیان بكات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانی خاوه‌ن پیشه ته‌ندروستیه‌كان كه بریتین له ده‌رماڵه‌ی دارایی ومافه‌كانی تر.