هومام حه‌مودی: پشت به‌ستن به به‌رهه‌می نشتیمانی بۆ دابینكردنی بڕگه‌كانی پسووله‌ی خۆراك هه‌نگاوێكی گرنگه وپێویسته به‌رده‌وام وفراوانتر بكرێت
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی خۆشحالیخۆی ده‌ربڕی له پشت به‌ستنی وه‌زاره‌تی بازرگانی به به‌رهه‌می ناوخۆیی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بڕگه‌كانی پسووله‌ی خۆراك له‌هه‌ردوو مادده‌ی شه‌كر وڕۆنی خواردن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو، كه له 2003 ه‌وه وتا ئێستا یه‌كه‌م جاره ئه‌و كاره بكرێت وبه‌هه‌نگاوێكی گرنگی له‌قه‌ڵه‌مدا به‌ره‌و پاڵپشتیكردنی به‌رهه‌می نشتیمانی وڕاگرتنی هاورده‌كردنی كاڵای ده‌ره‌كی.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته به‌رده‌وامی به‌م هه‌نگاوه بدرێت وفراوانتر بكرێت به‌جۆرێك كه په‌ره به‌بواری دابینكردنی به‌رهه‌می خواردن بدرێت وكارگه‌كانی عیراقی دووباره به‌كاربخرێنه‌وه وده‌ستی كاریش بكه‌وێته كار وڕۆڵی وه‌زاره‌ته‌كانی له كاراكردنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی به‌رزنرخاند.