سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان وباڵیۆزی‌ به‌ریتانیا تاوتوێی‌ گرنگی‌ به‌هێزكردنی‌ هاریكاری‌ هاوبه‌ش له‌بواری‌ ئابوریدا كرد

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا له‌ عیراق به‌ڕێز فره‌نك بیكه‌ر كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ دیارترین پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ عیراق وگۆڕه‌پانی‌ هه‌رێمی‌ و چۆنیه‌تی‌ به‌هێزكردنی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ په‌یوه‌ندی‌ دووقۆڵی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات كرا وجه‌خت له‌سه‌ر گرنگی‌ هاریكاری‌ هاوبه‌ش كرا بۆ قۆناغی‌ داهاتوو به‌تایبه‌تی‌ له‌بواری‌ گه‌شه‌پێدانی‌ ئابوریدا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی عیراق وبه‌ریتانیا له‌قۆناغێكی‌ باشدایه‌ و وڵاته‌كه‌ی‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پاڵپشتیكردنی‌ عیراق له‌ جه‌نگی‌ دژی‌ تیرۆردا و گووتی‌ كه‌ عیراق به‌هۆی‌ قوربانیدانی‌ گه‌وره‌ی‌ پێگه‌ی‌ هه‌رێمی‌ ونێوده‌وڵه‌تی‌ خۆی‌ گه‌ڕاندووته‌وه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com