سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازی له ژماره‌یه‌ك رۆشنبیر‌و هونه‌رمه‌نده‌كان ده‌كات وجه‌خت له‌سه‌ر كاریگه‌ی كاراكردنی توانا‌و به‌هره‌كانی كۆمه‌ڵگه و رۆشنبیران ده‌كاته‌وه بۆ سه‌قامگیربوونی بارودۆخی وڵات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پێشوازی له ژماره‌یه‌ك رۆشنبیر‌و نووسه‌رو هونه‌مه‌نده‌كان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی عیراق وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی سه‌قامگیری كرا، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی كاراكردنی توانا‌و به‌هره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و رۆشنبیران، بۆ په‌ره‌پێدانی بواری رۆشنبیری وكۆمه‌ڵایه‌تی له وڵات‌دا.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه رۆشنبیر بۆسه‌له‌ی كۆمه‌ڵگایه به‌تایبه‌تی له‌بارودۆخی تایبه‌تدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕای گشتی متمانه‌ی به‌ئه‌و هه‌یه هه‌ربۆیه پێویسته له‌قۆناغه‌كانی گواستنه‌وه‌دا رۆشنبیران رۆڵی خۆیان بگێڕن.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی كه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌سه‌نایه‌تی ونوێگه‌ری وگه‌شه‌پێدان بێت كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی به‌هه‌موو بۆچوونی فیكری وسیاسی له‌به‌رچاو بگرێت وپشت به چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه ببه‌ستێت كه گرنگترینیان توێژی رۆشنبیر‌و بیرمه‌نده‌كان وهونه‌رمه‌ندان.