سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ باڵیۆزی ئێران: عیراق پاڵپشتی هه‌موو ئاراسته‌یه‌ك ده‌كات بۆ ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی بنیاتنان وپه‌ره‌پێدانی ئابوری
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، پێشوازی له باڵیۆزی ئێران له عیراق به‌ڕێز ئێرج مه‌سجدی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخی هه‌رێمی وپێشهاته‌كانی ئه‌و دواییه كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی به‌هێزكردنی ئاسایش وسه‌قامگیری له‌نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه وكاركردن بۆ كۆتاییهێنان به ناكۆكیه‌كان وهه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بۆ قه‌لاچۆكردنی تیرۆر كرا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه عیراق قوربانی گه‌روه‌ی له‌پێناو به‌هێزكردنی ئاسایشی هه‌رێمی داوه و توانی به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ركه‌وێت ورێگه له فراوانبوون وبڵاوبوونه‌وه‌ی بگرێت، هه‌روه‌ها گووتی كه ئێمه كار ده‌كه‌ین بۆ زیادكردنی هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌رێمیدا بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری وپاراستنی سه‌روه‌ری وڵاتان وپه‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی له‌نێوان وڵاتاندا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی رونیكرده‌وه كه گفتوگۆی راسته‌قینه ته‌نها رێگه‌یه بۆ كۆتاییهێنان به ناكۆكیه‌كانی ناوچه‌كه و گووتی كه عیراق پاڵپشتی ئه‌و ئاراسته‌یه ده‌كات به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی ئابوری وڵاتانی ناوچه‌كه.
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا رێكه‌وتن له‌سه‌ر گرنگیدان به هاوكاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات وجێبه‌جێكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی گه‌لانی هه‌ردوولا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی ئێران گرنگی رۆڵی عیراقی له‌قه‌لاچۆكردنی تیرۆر دووپاتكرده‌وه وگووتی كه وڵاته‌كه‌ی خوازیاره باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عیراقدا هه‌بێت وپه‌ره به هاوكاری هاوبه‌ش بدرێت.