ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان پاڵپشتی‌ خۆیان بۆ عیراق له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر وچه‌سپاندنی‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ دووپاتكرده‌وه‌

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌ نامه‌یه‌كی‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ كۆنگرێسی‌ ئه‌مریكی‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ له‌م دواییه‌دا ” كۆمه‌ڵه‌ی‌ عیراق ” یان پێكهێنا به‌ده‌ست گه‌یشت.
له‌نامه‌كه‌دا ئه‌ندامانی‌ كۆنگرێس پاڵپشتی‌ به‌رده‌وامی‌ خۆیان بۆ عیراق وجێبه‌جێكردنی‌ هاوبه‌شیه‌كی‌ به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو وڵات دووپاتكرده‌وه‌ و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی‌ رزگاركردنی‌ ناوچه‌كه‌ له‌ مه‌ترسی‌ تیرۆر وجێبه‌جێكردنی‌ سه‌قامگیری‌ كرده‌وه‌.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی‌ كۆنگرێس له‌نامه‌كه‌یاندا قوربانیدانی‌ گه‌لی‌ عیراق وپاڵه‌وانێتی‌ هێزه‌كانی‌ وهاوكاری‌ هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ رزگاكردنی‌ خاكی‌ عیراق وڕۆڵی‌ سوپای‌ عیراق وئه‌مریكا له‌ چه‌سپاندنی‌ ئاشتی‌ به‌رزنرخاند وهیوایان خواست كه‌ ئه‌و هاوكارییه‌ به‌رده‌وام بێت بۆ خزمه‌تكردنی‌ دواڕۆژی‌ عیراق وهه‌موو ناوچه‌كه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com