سه‌رۆكی په‌رله‌مان چاوی به ده‌سته‌ی سیاسی ره‌وتی سه‌در ده‌كه‌وێت وجه‌خت له‌سه‌ر گفتوگۆی راسته‌قینه وبنیاتنه‌ر ده‌كاته‌وه بۆ به‌هێزكردنی سه‌قامگیری
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، چاوی به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سیاسی ره‌وتی سه‌در كه‌وت.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخ وئاسایشی وڵات وسه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایش له شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵ كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی ده‌ركردن وپه‌سه‌ندكردنی یاسا گرنگه‌كان كرا.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان رێكبكه‌ون بۆ ده‌ركردنی یاساكان وله‌سه‌روی هه‌موویاندا یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان وگووتی كه هه‌ندێك یاسا پێویستیان به ته‌وافقی نشتیمانی له‌لایه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه هه‌یه به‌جۆرێك كه متمانه‌ی هاوڵاتی عیراقی به‌هێز بكات و خواسته‌كانی له دۆسیه‌ی چاكسازییه‌كاندا بێنێته‌دی.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی كه قۆناغی ئێستا واپێویست ده‌كات كه هه‌موولایه‌نه‌كان یه‌كده‌نگ بن به‌رامبه‌ر به مه‌ترسیه‌كان، به‌تایبه‌تی دوای كۆتایهاتنی دۆسیه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ودووپاتیكرده‌وه كه پێویسته ده‌ست به‌گفتوگۆیه‌كی راسته‌قینه بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنی سه‌قامگیری له وڵات‌دا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایش به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه له‌مووسڵ وشاره‌كانی تری عیراق به‌رزنرخاند كه ئه‌مه سه‌لمێنه‌ری توانای عیراقیه‌كانه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر وقه‌یرانه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سیاسی ره‌وتی سه‌در هه‌وڵ و كۆششی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌یه‌ك نزیكردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان وكاركردنی بۆ ده‌ركردنی یاساكانی تایبه‌ت به چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له وڵات‌دا به‌رزنرخاند.