سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌شداری له كردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی غازی مه‌نسوریه له پارێزگای دیالا ده‌كات
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنیدا له كردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی غازی مه‌نسوریه له دیالا
سه‌رۆكی په‌رله‌مان: گه‌لی عیراق زۆر مه‌ینه‌تی بینیووه وكاتی ئه‌وه هاتووه كه خزمه‌تگوزاری بۆی دابین بكرێن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌میانه‌ی به‌شداریكردنیدا له كردنه‌وه‌ی وێستگه‌ی غازی مه‌نسوریه له دیالا، دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته هه‌موو تواناكان بخرێنه‌كار بۆ دابینكردنی وزه‌ی كاره‌با به‌هۆی گرنگی ئه‌و وزه‌یه بۆ ژیانی هاوڵاتیان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی كه وێستگه‌ی مه‌نسوریه له پارێزگای دیالا ڕۆڵی گه‌وره‌ی ده‌بێت له دابینكردنی كاره‌با بۆ دیالا وپارێزگاكانی تر.
هه‌روه‌ها جبوری ستایشی رۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێستگه‌كه‌و كادری ئه‌ندازیاری وهه‌موو كرێكاره‌كانی كرد بۆ ماندووبوونیان له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه گه‌وره‌یه‌دا ودووپاتیكرده‌وه كه گه‌لی عیراق مه‌ینه‌تی زۆری بینیووه به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان وكاتی ئه‌وه هاتووه كه ئاستی بژێوی ژیانیان باشتر بكرێت.
جبوری له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ش و یه‌كه‌كانی پرۆژه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه وچاوی به كرێكاران وئه‌ندازیاره‌كان كه‌وت وگوێبیستی دیارترین كێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م كاره‌كانیان بوو.