سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان تاوتوێی‌ ته‌واوكردنی‌ یاساكان و ڕۆڵی‌ چاودێری‌ په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ خانمه‌ په‌رله‌مانتاره‌كاندا ده‌كات

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، له‌نووسینگه‌ی‌ خۆی‌، پێشوازی‌ له‌ ژماره‌یه‌ك خانمی په‌رله‌مانتاری‌ ئه‌ندام له‌هاوپه‌یمانی‌ هێزه‌ عیراقیه‌كاندا كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ پێشهاته‌كانی‌ بارودۆخی‌ عیراق له‌سه‌ر ئاستی‌ ئاسایش و سیاسی ورۆڵی‌ خانمه‌ په‌رله‌مانتاره‌كان له‌ په‌ره‌پێدانی‌ كاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌رێگه‌ی‌ رۆڵی دیاریان له‌ كاری‌ یاسادانان و چاودێری‌ په‌رله‌ماندا كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ وڵات له‌دوای‌ قۆناغی‌ داعش كرا و سه‌رۆك جبوری‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان و كۆتاییهێنان به‌مه‌ینه‌تی‌ وئازاره‌كانیان یه‌كه‌م هه‌نگاوی‌ گرنگه‌ له‌قۆناغی‌ دوای‌ داعش وئاماژه‌ی‌ به‌گرنگی‌ ره‌خساندنی‌ بارودۆخی‌ سه‌قامگیری‌ سیاسی‌ وئه‌منی‌ وكاراكردنی‌ بواره‌كانی‌ ئابوری‌ و وه‌به‌رهێنان ودابینكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌ بۆ هاوڵاتیان كرد.
هه‌روه‌ها جبوری‌ رۆڵ و ماندوبوونی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایش به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ له‌رزگاركردنی‌ خاكی‌ عیراق وقوربانیدانیان له‌پێناو سه‌ركه‌وتن و له‌ناوبردنی‌ تیرۆریستانی‌ داعش به‌رزنرخاند.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ خانمه‌ په‌رله‌مانتاره‌كان جه‌ختیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ گه‌ل له‌قۆناغی داهاتوو وگرنگیدان به‌ بواری‌ خزمه‌تگوزاری‌ وگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان ورزگاركردنی‌ ناوچه‌كانی‌ تری‌ عیراق كرده‌وه‌.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com