شێخ حه‌مودی: ئاماده‌بوونی سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان له هێڵی پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كان پاڵده‌رێكی به‌هێزی به هێزه‌كان به‌خشی بۆ سه‌ركه‌وتن
سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: پاڵه‌وانیه‌تی سه‌ربازه‌كانی عیراقی له‌موسڵ له‌كاتی شه‌ڕی “ستالینغراد”ه‌وه تا ئێستا به‌هێزترینیانه
شێخ حه‌مودی دووپاتیده‌كاته‌وه: ئاماده‌بوونی سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان له هێڵی پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كان پاڵده‌رێكی به‌هێزی به هێزه‌كان به‌خشی بۆ سه‌ركه‌وتن
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له باڵیۆزی نیوزیله‌ندا له‌عیراق به‌ڕێز جێمس مۆنڕۆ كرد.
شێخ حه‌مودی دووپاتیكرده‌وه كه شه‌ڕی موسڵ دیمه‌نی پاڵه‌وانیه‌تی ومرۆڤایه‌تی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی كه نه‌وه‌كانی داهاتوو به‌درێژایی ساڵه‌كان یادی ده‌كه‌نه‌وه به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا ودووپاتیكرده‌وه كه گیانی پاڵه‌وانیه‌تی له‌لای جه‌نگاوه‌ران وسه‌ركرده‌كانی حه‌شد وسوپاو پۆلیس له‌پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگدا وشه‌ركردن له‌ئاسمان وزه‌ویدا پاڵده‌رێكی گه‌وره‌ی به جه‌نگاوه‌رانی ئێمه به‌خشی بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی نیوزیله‌ندا سه‌رسامی خۆی به پاڵه‌وانیه‌تی هێزه‌كانی عیراق له‌موسڵ پیشاندا وگووتی كه ئه‌و پاڵه‌وانیه‌ته بێ وێنه‌یه هه‌روه‌كو له‌سه‌ر زاری جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه ته‌نها له شه‌ڕی “ستالینغراد”دا ، به‌دیكراوه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئاماژه‌ی به‌رۆڵی حه‌شدی میللی كرد كه رۆڵێكی پاڵپشتیكه‌ربوو بۆ سوپا، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی هاوكاری مرۆڤی له‌شوێنه‌كانی خۆی له‌سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕدا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شێخ حه‌مودی گووتی:” دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، هه‌موویان بڕوایانوایه كه ده‌بێت هه‌نگاوبنێن به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئارام كه تێیدا مافی هه‌موولایه‌ك پارێزراو ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستور وپرۆسه‌ی سیاسی‌دا” وله‌هه‌مان كاتیش‌دا سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س ولایه‌نانه‌ی كرد ئه‌وانه‌ی هاوكاری عیراقیان كرد بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا.