سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی بۆ شه‌هیدانی هێزه‌كانی ئاسایش وڵات له رۆڵه‌كانی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، به‌ئاماده‌بوونی شێخ هومام حه‌مودی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وژماره‌یه‌كی زۆر له په‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان و كه‌سوكاری خه‌ڵكی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر، پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا كرده‌وه، كه 58 وێنه‌ی فۆتۆگرافی شه‌هیدانی هێزه‌كانی ئاسایشی ته‌له‌عفه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی تر شه‌هیدبوون له‌خۆگرتبوو.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌په‌راوێزی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا گووتی:” دوای رزگاركردنی شاری موسڵ له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش، پێویسته ئه‌ركه‌كه‌مان ته‌واو بكه‌ین وقه‌زای ته‌له‌عفه‌ر له‌ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه رزگار بكه‌ین”.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی:” ئه‌و شاره به‌هۆی جۆراجۆری پێكهاته‌كانیه‌وه پردێكی عیراقی پێكدێنێت وزۆر ئازار‌و مه‌ینه‌تی له‌ده‌ستی تیرۆریستان‌دا بینیووه و به‌هۆی شوێنی جوگرافی گرنگی شاره‌كه، رێكخراوی داعش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ویستوویه‌تی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیدا بهێڵیته‌وه”.
هه‌روه‌ها به‌رێزی دووپاتیكرده‌وه :” كاتی ئه‌وه‌هاتووه كه هێرش بكرێته سه‌ر ته‌له‌عفه‌ر وله ده‌ستی تیرۆریستان رزگار بكرێت ودووباره ئه‌و شاره هه‌وای ئازادی هه‌ڵمژیت وده‌ست بكرێت به‌قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و پاراستنی پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی”.
جبوری جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه:” تیرۆریستانی داعش شاری ته‌له‌عفه‌ریان هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته دوایین گۆڕستانه‌كانی ئه‌وان وئه‌و شاره له‌دوای رزگاركردنی شاری موسڵ ده‌بێته ئامانجی داهاتووی هێزه‌كانی ئێمه”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار محمد ته‌قی مه‌ولا رایگه‌یاند كه رۆڵه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر ئاواره‌ی پارێزگاكانی تر بوون ودرێغیان نه‌كرد له به‌رگریكردن له شار‌و خاك وگه‌لی خۆیان وبه‌شداریان له‌شه‌ڕه‌كانی دژی تیرۆریستان له‌پارێزگاكانی نه‌ینه‌واو دیالا وسه‌لاحه‌ددین وئه‌نبار كرد وزیاتر له 845 شه‌هید و 1507 برینداریان له‌م شه‌ڕانه‌دا به‌خشی.
مه‌ولا داوای له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان كرد په‌له بكات له‌رزگاركردنی شاره‌كه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار عزددین ده‌وله له ووته‌كه‌یدا دووپاتیكرده‌وه كه خه‌ڵكی ته‌له‌عفه‌ر شان به‌شانی هێزه‌كانی ئاسایش له‌سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا به‌شداریان كرد وسه‌دان قوربانیان له‌پێناو وڵات‌دا به‌خشی و جه‌ختی له‌سه‌ر كاركردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان ودووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاره‌كه كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار ئه‌رشه‌د سالحی له ووته‌یه‌كیدا گووتی:” پێویسته گه‌لی عیراق بزانێت كه شه‌هیدانی پێكهاته‌ی توركمان له‌ساڵانی جه‌نگی دژی تیرۆریستانی داعشدا گه‌یشته 1200 شه‌هید و 1500 بریندار”. وداوایكرد كه شاره‌كه رزگار بكرێت وئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان.