بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم وناوه‌نده‌وه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی ئه‌یاد عه‌لاوی خرایه به‌رده‌م جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
وه‌فدێكی باڵای ئیئتیلافی نیشتمانی ده‌ستپێشخه‌ری چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسیه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم و ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌خاته به‌رده‌م جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئارام شێخ محه‌مه‌د، به ئاماده‌بونی سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، له‌شاری به‌غداد پێشوازیكرد له‌وه‌فدێكی باڵای ئیئتلافی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی كازم شه‌مه‌ری، سه‌رۆكی كوتله‌ی ئیئتیلافه‌كه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و په‌رله‌مانتاران عه‌دنان جه‌نابی و حه‌سه‌ن شوه‌یرد.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌فده‌كه‌ی ئیئتلافی نیشتمانی ئاشكرایكرد، ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتلافه‌كه سه‌رقاڵی ده‌ستپێشخه‌ری چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسیه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم و كۆتاییهێنان به كێشه‌كانه له‌گه‌ڵ به‌غداد و بۆ ئه‌وه‌ش له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان قسه‌ی كردوه و داوای لێكردون هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ كۆتایهێنان به‌كێشه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزنه‌وه و وه‌ڵامه‌كانیش له‌وچوارچێوه‌یه‌دا ئیجابی بون.
داواشیانكرد بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هێزێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره و كاریگه‌ر له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هاوكاری و پشتیوانی هه‌وڵه‌كانیان بێت بۆ سه‌رخستنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌یان و كۆتایهێنان به‌كێشه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردو ئاستی هه‌رێم و به‌غداد.
لای خۆیه‌وه ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دوای ستایشی هه‌وڵه‌كانی دكتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی و هه‌وڵه‌كانی وه‌ك دۆستێكی دێرین و نزیك له كورد، ڕایگه‌یاند: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتیوانی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسیه‌كان، كه به‌سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانی دارایی و دۆخی ناله‌باری خه‌ڵكی كوردستانیشی ده‌زانێت و بۆ عێراقیش هه‌مان بۆچونمان هه‌یه و پشتگیری هه‌موو جوڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ین له‌خزمه‌تی خه‌ڵكدابێت
. وتیشی: ئه‌وه‌ی گۆڕان داوای ده‌كات داوای شه‌خسی و حزبی نیه، به‌ڵكو چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی دیموكراسی و سه‌روه‌ری یاسا و هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌یه كه پێویسته هه‌ر هێزێك كه‌خۆی به‌دیموكراتی و مه‌ده‌نی بزانێت بیكات به‌خه‌می گه‌وره‌ی خۆی و به‌رگریی لێبكات. له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، ئارام شێخ محه‌مه‌د وتی: گۆڕان دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س و لایه‌نێكدا نیه و دیاڵۆگ و دانوستانیش به‌شا ڕێگای چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌زانێت، به‌و مه‌رجه‌ی له‌سه‌ر حسابی یاسا و ئه‌و بنه‌مایانه نه‌بێت كه له‌پێناویدا دروستبوه و خۆی به‌پارێزه‌ری ده‌زانێت.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
20/7/2017