سه‌رۆكی په‌رله‌مان: بودجه‌ی هه‌مواركراو گرێنتیه بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رو خانه‌نشینان وپاڵپشتیكردنی كه‌رتی خزمه‌تگوزاری
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ستایشی رۆڵی په‌رله‌مانی بۆ ته‌واوكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی هه‌مواركراوی ساڵی دارایی 2017 به‌شێوه‌یه‌كی خێرا كرد‌و گووتی ئه‌و یاسایه ده‌چێته خانه‌ی یاسا گرنگه‌كانی په‌رله‌مان له ماوه‌ی رابردوودا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی دووپاتیكرده‌وه كه ته‌واوكردن وده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه درێژه‌دانه به‌پلانی چاكسازی دارایی ودابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، هه‌روه‌ها دابینكردنی مووچه‌ی حه‌شدی میللی ودابینكردنی پێداویستیه‌كانی ئاواره‌كان وخه‌رجكردنی شایسته‌ی جوتیاران و كڕینی به‌رهه‌مه‌كانیان.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان گووتی كه بودجه پێداویستی لایه‌نه ئه‌منیه‌كانی دابینكردووه، ئه‌وانه‌ی كه جێگای سوپاس وپێزانینی ئێمه‌ن دوای رزگاركردنی خاكی عیراق وسه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش.
له‌كۆتاییدا جبوری گووتی كه ئه‌و بودجه‌یه پێداویستی وه‌زاره‌تی كاره‌با و وه‌زاره‌تی نه‌وت وده‌رمان وپێداویستی پزیشكی بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابینده‌كات، له‌گه‌ڵ دابینكردنی پێداویستی پرۆژه‌كانی ئاو و پێداویستی پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن وئه‌مینداریه‌تی پارێزگای به‌غدا.