له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنی‌ بۆ باڵیۆزی‌ لیبیا.. هومام حه‌مودی‌: سه‌ركه‌وتنی‌ عیراق به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ هه‌موو عه‌ره‌به‌كان ورێگه‌ناده‌ین به‌های‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هێزه‌كانمان له‌ مه‌یدانی‌ جه‌نگدا كه‌مبكرێته‌وه‌

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران شێخ د. هومام حه‌مودی‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ لیبیا له‌ عیراق به‌ڕێز ناجی ئه‌حمه‌د شه‌لغه‌م كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی‌ جه‌نگی دژی‌ تیرۆر و سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی عیراق به‌سه‌ر تیرۆریستان كرا.
شێخ حه‌مودی‌ تیشكی‌ خسته‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ عیراق به‌سه‌ر تیرۆریستاندا و گووتی‌:” سه‌ركه‌وتنی‌ عیراق به‌سه‌ر تیرۆردا سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ هه‌موو عه‌ره‌به‌كان وگه‌لی‌ عیراق رێگه‌نادات به‌های‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی‌ سه‌ربازه‌كانمان له‌ مه‌یدانی‌ جه‌نگدا كه‌مبكرێته‌وه‌”.
هه‌روه‌ها شێخ حه‌مودی‌ خواستی‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مانی‌ عیراقی پێشاندا له‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ دادپه‌روه‌ر وبه‌هێز و رونیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ به‌هێز كه‌ هه‌موولایه‌ك به‌ئاشتیانه‌ تێیدا بژیت له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ هه‌موو پێكهاته‌كاندا ده‌بێت وله‌هه‌مان كاتدا حه‌مودی‌ ستایشی‌ رۆڵی‌ دبلوماسی وشاره‌زایی‌ “شه‌لغه‌م”ی‌ له‌بواری‌ سیاسه‌تدا و خۆشه‌ویستی‌ ئه‌و بۆ گه‌ل وشرستانیه‌تی‌ عیراق كرد وگووتی‌ كه‌ ئه‌مه‌ هانی‌ ئێمه‌ ده‌دات كه‌ پێشنیارێك بده‌ینه‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عیراق بۆ ئه‌وه‌ی‌ “شه‌لغه‌م” وه‌كو باڵیۆزی‌ فه‌خری‌ بۆ عیراق له‌ لیبیا ده‌ستنیشان بكرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ لیبیا پاڵه‌وانێتی گه‌لی‌ عیراق وسه‌ركه‌وتنی‌ به‌سه‌ر داعشدا به‌رزنرخاند و گووتی‌ :” عیراق ئێستا بووه‌ته‌ ته‌وه‌رێكی‌ گرنگ بۆ ناوچه‌كه‌ و سه‌قامگیری‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ ده‌ره‌نجامی‌ باشی‌ بۆ هه‌موو ناوچه‌كه‌ به‌گشتی‌ ولیبیا به‌تایبه‌تی‌ ده‌بێت.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com