سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایی له شێخ حه‌مودی ده‌كات به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له شێخ هومام حه‌مودی كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی بۆ ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق.
دكتۆر عه‌بادی له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ شێخ حه‌مودی، پیرۆزبایی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی شێخ حه‌مودی كرد وهیوای خواست كه سه‌ركه‌وتووبێت له كاره‌كانیدا بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی عیراق.