له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی چیك.. سه‌رۆكی په‌رله‌مان: عیراق له‌دوای نه‌مانی داعش هه‌نگاو ده‌نێته قۆناغێكی گرنگدا كه پێویستی به هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆستدا هه‌یه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، پێشوازی له جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی چیك به‌ڕێز یان بارتۆشك وجێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی چیك خاتوو مه‌لوشا هۆرسكا وشاندی یاوه‌ری وبه‌ئاماده‌بوونی باڵیۆزانی هه‌ردوو وڵات كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی له‌نێوان عیراق و چیك وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی پێشهاته‌كانی بارودۆخی سیاسی وئاسایشی ناوچه‌كه‌و جیهان كرا.
سه‌رۆك جبوری دووپاتیكرده‌وه كه عیراق له‌دوای نه‌مانی داعش هه‌نگاو ده‌نێته قۆناغێكی نوێ‌دا كه پێویستی به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆستدا هه‌یه وگووتی كه په‌رله‌مان خوازیاره هاوكاری زیاتر بكرێت بۆ په‌ره‌پێدانی ده‌زگای یاسادانانی خۆی له‌ڕێگای یاسای پێویست بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری وڵات.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان گووتی كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ڕێگای كردنه‌وه‌ی ئاسۆی نوێی هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهاندا كار ده‌كات بۆ په‌ره‌پێدانی دبلۆماسیه‌تی په‌رله‌مانی.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” خوازیارین سوود له په‌رله‌مانی چیك وه‌ربگرین له‌بواری گه‌شه‌پێدانی ئابوری وڵات”، و جه‌ختی له‌سه‌ر ره‌خساندنی بارودۆخی گونجاو بۆ پاڵپشتیكردنی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش وئاڵوگۆڕكردنی شاره‌زاییه‌تی كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شاندی میوان پاڵپشتی په‌رله‌مانی چیكی بۆ عیراق له‌هه‌موو بواره‌كان دووپاتكرده‌وه، به‌جۆرێك كه رۆڵی زیندوو وكارای عیراق له جیهان وناوچه‌كه بگه‌رێنێته‌وه.