ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ستده‌كات به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاكان
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1/8/2017 له نۆیه‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم
جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ئاماده‌بوونی 232 په‌رله‌مانتار، ده‌ستیكرد به ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگا‌و قه‌زاكان و كۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی بیسته‌م بۆ یاسای مه‌لاك هێنا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆك جبوری به‌ناوی ئه‌نجومه‌ن و به‌نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگرییه‌وه كرده‌وه تیرۆریستیه‌كه‌ی شاری كابولی ئه‌فغانستان كه باڵیۆزخانه‌ی عیراقی كرده ئامانج ڕسواو شه‌رمه‌زاركرد و ستایشی رۆڵی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی له‌به‌دواداچوونی كاری باڵیۆزخانه له كابول كرد و سوپاسی فه‌رمانبه‌رانی باڵیۆزخانه‌ی عیراق بۆ خۆڕاگریان به‌رامبه‌ر تیرۆریستان كرد.
دواتر په‌رله‌مانتار رێزان دلێر به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ناوی ئه‌نجومه‌نه‌وه به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤه‌كان خوێنده‌وه، تێیدا ره‌خنه‌ی له به‌رده‌وامبوونی سه‌رپێچیه‌كان ده‌رهه‌ق به ئافره‌تان گرت به‌تایبه‌تی مه‌ینه‌تی وئازاری ژنانی ئێزدی له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستانی داعش و گووتی كه ئه‌و بۆنه‌یه ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ هه‌موو وڵاتان بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌و سزادانی بازرگانانی مرۆڤه‌كان.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن له‌كۆی 53 مادده له‌پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگا‌و قه‌زاكان كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی یاسایی و هه‌رێم وپارێزگاكان پێشكه‌شكرابوو، ده‌نگی له‌سه‌ر 21 مادده‌ی یاساكه دا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆك جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه فراكسیۆنه په‌رله‌مانیه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته شێوه‌یه‌كی په‌سه‌ندكراو سه‌باره‌ت به مادده‌ی 37 ی تایبه‌ت به كه‌ركوك وگووتی كه گفتوگۆكان به‌رده‌امن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بیروڕاكان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایهێنا به خوێندنه‌وه‌ی پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی بیسته‌م بۆ یاسای مه‌لاكی ژماره 25ی ساڵی 1960 هه‌مواركراو، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌شكراوه به‌مه‌به‌ستی گونجاندن له‌نێوان ناونیشانی فه‌رمانبه‌رێتی له‌گه‌ڵ پسپۆڕی ده‌رچووانی كۆلیژ وبه‌شه زانستیه نوێیه‌كان.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بڕیاریدا ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له پرۆژه یاسای رێكخستنی وه‌كاله‌ته‌كانی بازرگانی كه لیژنه‌ی ئابوری و وه‌به‌رهێنان پێشكه‌شی كردووه و پێشنیاری یاسای هه‌مواركردنی دووه‌م بۆ یاسای یانه وه‌رزشیه‌كان ژماره 18ی ساڵی 1986 كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش و داموده‌زگاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پێشكه‌شكراوه وپرۆژه یاسای ده‌سته‌ی عیراقی بۆ ئیعتیماد كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئابوری و وه‌به‌رهێنانه‌وه پێشكه‌شكراوه دوابخات، سه‌ره‌ڕای دواخستنی تانه‌كان سه‌باره‌ت به راست و دروستی ئه‌ندامێتی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پرۆژه یاسای مافی توركمان كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی مافی مرۆڤه‌وه پێشكه‌شكراوه دوابخات، له‌گه‌ڵ دواخستنی تاوتوێكردنی بابه‌تێكی گشتی سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان به‌پێی داوای لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان سه‌باره‌ت بابه‌ته‌كه، سه‌ره‌ڕای دواخستنی بابه‌تێكی گشتی بۆ گفتوگۆ سه‌باره‌ت به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به مادده‌ی (125)ی ده‌ستور كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار عیماد یوخه‌ننا پێشكه‌شكرابوو وبه‌داواكاری ناوبرا بابه‌ته‌كه دواخر، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی چالاكی وه‌رزی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوه‌كان.
له‌كۆتاییدا دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو 3/8/2017 هه‌ڵگیرا.