له‌میانه‌ی پێشوازیكردنیدا بۆ سه‌رۆك هۆزه‌كانی پارێزگای دیوانیه.. سه‌رۆكی په‌رله‌مان: رۆڵی هۆزه‌كان له قۆناغی ئێستادا گرنگه و پێویسته هه‌موولایه‌ك یه‌كده‌ست بن به‌رامبه‌ر به مه‌ترسیه‌كان
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له سه‌رۆك هۆزه‌كانی پارێزگای دیوانیه كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی چه‌ند دۆسیه‌ك كرا له‌وانه دۆسیه‌ی ئاسایش و خزمه‌تگوزاری وپاڵپشتیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ وچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناكۆكی موڵكداریه‌تی له پارێزگای دیوانیه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختی له‌سه‌ر رۆڵی گرنگی هۆزه‌كان له‌قۆناغی ئێستادا كرده‌وه وگووتی:” پێویستیمان به یه‌كده‌ستی هه‌موولایه‌ك هه‌یه بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان وپێویسته هۆزه‌كان به‌رده‌وام بن له پاڵپشتیكردنی حكومه‌ت و هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌وانه‌ی كه قوربانی گه‌وره‌یان له‌پرۆسه‌كانی رزگاركردندا پێشكه‌شكرد وله‌ئه‌نجامدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستهات”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی ستایشی رۆڵی هۆزه‌كانی له‌هه‌موو روداوه‌كاندا به‌رزنرخاند، هه‌روه‌ها رێگه‌گرتن له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت یه‌كگرتوویی گه‌ل و وڵات تێكبده‌ن له‌ڕێگای كاراكردنی پرۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ودووپاتیكرده‌وه كه روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی تێكدانی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ڕێگای كاركردنی هه‌موولایه‌نه‌كانه وله‌وانه هۆزه‌كان بۆ به‌رگریكردن له‌وڵات وپاراستنی یه‌كگرتوویی و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وگووتی:” هۆزه‌كان رۆڵی گرنگیان ده‌بێت له‌م بواره‌دا به‌هۆی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌هێزیان وكاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات”.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، شاندی هۆزه‌كان رۆڵی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان له پاڵپشتیكردنی هۆزه‌كان وهه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ركردنی یاسای پێویست بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان وچه‌سپاندنی پرۆژه‌ی ئاشتبوونه‌وه ویه‌كگرتوویی وڵات به‌رزنرخاند.