سه‌رۆكی په‌رله‌مان: زاڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندی نشتیمانی ده‌بێته هۆكاری چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، میوانداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌نێوان په‌رله‌مانتارانی كه‌ركوك وئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد، كه تێیدا تاوتوێی بڕگه‌ی تایبه‌ت به پارێزگای كه‌ركوك له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانداو چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی مادده كێشه له‌سه‌ره‌كان كرا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له ئاماده‌بووان كرد، په‌له‌بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی مادده كێشه له‌سه‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجومه‌ن بخرێته به‌رده‌م ده‌نگدان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” به‌رپسیارێتی مێژوویی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی په‌رله‌مانتارانی كه‌ركوك وپێویسته كار بكه‌ن بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مادده‌كان و هه‌ر دواكه‌وتنێك له‌م بابه‌ته‌دا كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر دانیشتووانی پارێزگاكه ده‌بێت”.
هه‌روه‌ها جبوری رونیكرده‌وه كه زاڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندی نشتیمانی به‌سه‌ر هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كاندا تاكه ڕێگایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كانی تایبه‌ت به‌م ماددانه وگووتی:” هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت ودواخستنی به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت جێگه‌ی قبووڵ نیه”.