سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان له‌میانه‌ی‌ پێشوازیكردنیدا بۆ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا: ده‌ركردنی‌ یاساكان ورزگاركردنی‌ شاره‌كان وگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان له‌گرنگترین وێستگه‌كانی‌ قۆناغی داهاتوویه‌ له‌ عیراق

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، پێشوازی‌ له‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق به‌ڕێز دۆگلاس سلێمان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا دیارترین پێشهاته‌كانی‌ سیاسی وئاسایشی ناوخۆ وهه‌رێمی‌ خرانه‌ڕوو، هه‌روه‌ها تاوتوێی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ هاوبه‌ش له‌ دۆسیه‌ی‌ قه‌لاچۆكردنی‌ تیرۆر وجه‌نگی‌ دژی‌ داعش ودۆسیه‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان وگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان كرا.
سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ رزگاركردنی‌ ناوچه‌كانی‌ تری‌ وڵات پێویستی‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ زیاتر هه‌یه‌ له‌ نێوان عیراق وهاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ كۆتاییهێنان به‌داگیركاری‌ داعش له‌ وڵات وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ وێرانبووه‌كان وگه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا به‌رده‌وامبوونی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ پاڵپشتیكردنی‌ عیراق له‌ جه‌نگی‌ دژی‌ تیرۆر دووپاتكرده‌وه‌ وگووتی‌ كه‌ یه‌كگرتوویی عیراق له‌ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش هه‌نگاوێكی‌ گرنگه‌ به‌ره‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ سه‌قامگیری‌ بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی‌ وڵات.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com