سه‌رۆكی په‌رله‌مان له میانه‌ی به‌شداریكردنیدا له ئاهه‌نگی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری: عیراقیه‌كان سه‌لماندیان كه ده‌توانن قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به‌شداری له ئاهه‌نگی بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوری به‌بۆنه‌ی ساڵیادی به‌ئامانج گرتنی پێكهاته‌ی مه‌سیحی له‌ده‌شتی نه‌ینه‌وا كرد.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ووته‌یه‌كیدا دووپاتیكرده‌وه كه عیراقیه‌كان به‌درێژایی مێژوو ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه ده‌توانن قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنن وگووتی:” تیرۆر هه‌وڵیدا له‌ڕێگه‌ی به‌ئامانج گرتن وده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر پێكهاته ره‌سه‌نه‌كان، پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی عیراق تێكبدات”.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی:” ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاسای تایبه‌ت به چه‌سپاندنی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریدا، كارده‌كات بۆ پاراستنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراق به‌جۆرێك كه‌هه‌موویان هه‌ست به ئارامی و سه‌قامگیری له وڵاته‌كه‌یاندا بكه‌ن”.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوایكرد رێگری له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكرێت ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت جوودایی و ناكۆكی بخه‌نه ناو رێزه‌كانی گه‌لی عیراق ودووپاتیكرده‌وه:” ئێمه توانیمان شاره‌كانی خۆمان له ده‌ستی تیرۆریستان رزگار بكه‌ین وتوانیمان لاپه‌ڕه‌ی ره‌شی تیرۆر لابده‌ین و‌ئێستا هه‌نگاو ده‌نێینه قۆناغێكی نوێ‌دا وپێویسته به‌یه‌كگرتوویی ویه‌كده‌ستی پێشوازی له‌م قۆناغه بكه‌ین”.