جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازیکرد لە باڵیۆزانی هیندستان و نیوزلەندا

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ باڵیۆزانی هیندستان و نیوزلەندا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سەر گۆڕەپانی عێراق و شەڕی ئازادکردنەوەی‌ موسڵ-یان تاوتوێ کرد.
ئەمڕۆ لە نوسینگەی‌ خۆی لە شاری‌ بەغدا، ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی‌ کرد لە (پرادیب راج پۆرهیت) باڵیۆزی هیندستان لە عێراق و پێکەوە دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانیان لەسەر گۆڕەپانی عێراق تاوتوێ کرد بەتایبەت شەڕی‌ ئازادکردنەوەی‌ موسڵ، هاوکات جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سوپاسی‌ هیندستانی کرد بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری‌ لۆجستی و مەشقکردن بە کادیرانی عێراق لەسەرجەم بوارەکاندا.
لەلایەکی ترەوە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران چاوی کەوت بە جیمس مۆنرۆ، باڵیۆزی‌ نیوزلەندا لە عێراق، لەو دیدارەدا ئارام شێخ محەمەد رۆڵی ئەو وڵاتانەی‌ بەرزنرخاند کە لە شەڕی‌ دژ بە تیرۆر پشتیوانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردوەو لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا هاوکارییان پێشکەشکردوە.

نوسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
٩-٧-٢٠١٧


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com