سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له شاندێكی سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نه‌كانی ناوخۆ ده‌كات و دووپاتیده‌كاته‌وه كه بارودۆخی خزمه‌تگوزاری له پارێزگاكان پێویستی به‌كاری به‌كۆمه‌ڵ هه‌یه بۆ پاڵپشتیكردنی ئاواره‌كان له‌ناوچه رزگاركراوه‌كاندا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له شاندێكی سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نه‌كانی ناوخۆ و قه‌زاو ناحیه‌كان و چه‌ند پارێزگایه‌ك كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پرۆژه یاسای ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگا‌و قه‌زاكان كه بڕیاره له‌رۆژانی داهاتوو كۆتایی پێ بێت كرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی به رۆڵی گرنگی ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه له خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان ومامه‌ڵه‌كردنی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی بواری خزمه‌تگوزاری ومرۆڤیه‌وه كرد.
جبوری دووپاتیكرده‌وه كه بارودۆخی خزمه‌تگوزاری له پارێزگاكان پێویستی به‌كاری به‌كۆمه‌ڵ هه‌یه بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی مرۆڤی بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان له‌ناوچه رزگاركراوه‌كاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان رونیكرده‌وه كه پێویسته ئه‌نجومه‌نه‌كانی ناوخۆ رۆڵیان هه‌بێت له پاراستنی ئاسایشی ناوچه رزگاركراوه‌كان ودابینكردنی پێداویستی ئاواره‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئاماده‌بووان سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كان ورۆڵی به‌ڕێزیان له گه‌یاندنی ده‌نگی ئه‌وان بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی و وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان.