ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست له جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق-ە وە
یه‌كێك له‌شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی ته‌زویر له به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، بریتی بوو له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت به چه‌ند ڕۆژێك پێش به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی گشتی، كه تایبه‌ته به ده‌نگدانی هێزه چه‌كداره‌كان، زۆرجار ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و ئه‌و هێزانه‌ی له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدان و توانای كۆنتڕۆڵكردن و فشار دروستكردنیان هه‌یه به‌كارده‌هێنرا و ئه‌و هێزه‌نه‌یان ناچار ده‌كرد بۆ دوباره ده‌نگدانه‌وه له ڕۆژی ده‌نگدانی گشتیشدا.
ئه‌مڕۆ به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له پرۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كه له یه‌ك ڕۆژدا ئه‌نجامبدرێت، كه به‌بڕوای ئێمه كاریگه‌رییه‌كی باشی ده‌بێت له‌پاراستن و ڕێزگرتن له‌ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌یان له سندوقه‌كانی ده‌نگداندا.
ئارام شێخ محه‌مه‌د
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
15/8/2017