ڕاگەیەندراوێک لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق-ەوە

 

بەداخەوە جارێکی تر گوێبیستی هەواڵی پێشلێکاری ئازادی و دەستدرێژیکردنە سەر حورمەتی ئینسان لەکوردستانی بێنازو سیخناخ کراو بەکێشە دەبین.
ئازاردانی مامۆستای ئاینی مەلا سامان، سنوری هەموو دەستدرێژییەک بۆ سەر ئازادییەکانی تاک تێدەپەڕێنی و چاوقایمانە پەلاماری سیمبولی پیرۆزییەکانی بەشی هەرە زۆری کۆمەڵگای کوردی دەدات، لەگەڵ ئەوەی ئەم ڕەفتارە عەسابە ئاساییە داهێنراوی ئەمڕۆ نیە و لە ڕابردوشدا شاهیدی دەستدرێژیکردنی هاوشێوە بوین، بەڵام گرنگە بەلامانەوە ئەو پەیامە بگەیەنینە بەرپرسانی هەرێم کە ئەم ڕەفتارە نامرۆڤانەیە تەنها بە ناشرینکردنی ناوبانگی هەرێم لە ناوەندە جیهانیەکان و ڕەشکردنی زیاتری ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ و ئازادی ناوەستێت، بەڵکو ڕق و دڕدۆنگی کۆمەڵایەتیش لەسەر ئاستی ناوخۆ دەخوڵقێنێت و ئەو هەست و گومانە بەتۆخی لای هەموو تاکێکی کورد دروستدەکات كه‌ ئەگەر دەسەڵاتیش لەپشت ئەم دەستدرێژیانەوە نەبێت، ئەوا توانای پاراستنی تاک و پیرۆزییەکانی و دۆزینەوەی تاوانبارانی نەماوە، بۆیە بەپێویستی دەزانین بەرپرسانی هەرێم و دەزگا پەیوەندیدارەکانی سلێمانی وەڵامێکی ڕوون و ڕەوانیان بۆ ئەو بەدکارییانە هەبێت.


WP2Social Auto Publish Powered By : XYZScripts.com