سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان ئه‌ركی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانه وپێویسته رۆڵی كارایان له دۆسیه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانیدا هه‌بێت
له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی بۆ نێردراوی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان ئه‌ركی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانه وپێویسته رۆڵی كارایان له دۆسیه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانیدا هه‌بێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له نێردراوی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێز برێت ماكۆرك كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی دیارترین پێشهاته‌كانی سیاسی وبارودۆخی ئاسایش له‌عیراق وناوچه‌كه‌و په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات وچۆنیه‌تی به‌هێزكردنی هاریكاری به‌تایبه‌تی له‌دۆسیه‌ی قه‌لاچۆكردنی تیرۆر وشه‌ڕی رزگاركردنی ته‌له‌عفه‌ر كرا.
هه‌روه‌ها تاوتوێی دۆسیه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی ژێر ده‌ستی تیۆریستانی داعش كرا.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان دووپاتیكرده‌وه كه عیراق له‌به‌رده‌م ئالنگاری گه‌وره‌دایه وشه‌ڕی رزگاركردنی ته‌له‌عفه‌ر ده‌كات وئه‌مه‌ش واپێویست ده‌كات هه‌موو هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بخرێنه‌كار بۆ له‌ناوبردنی بیری توندڕه‌وی كه هه‌ڕه‌شه له ناوچه‌كه‌و جیهان ده‌كات وجه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامبوونی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان عیراق وهاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه بۆ رزگاركردنی هه‌موو خاكی عیراق له تیرۆریستانی داعش.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی: ئه‌ركی گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانه وپێویسته هه‌موولایه‌ك رۆڵی كارای له دۆسیه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌ی نشتیمانیدا هه‌بێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان بكه‌ن و وه‌به‌رهێنان له‌هه‌موو كه‌رته‌كاندا بكه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ماكۆرك پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ عیراق له جه‌نگی دژی تیرۆر دووپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات سه‌باره‌ت به دۆسیه‌كانی ئاسایش و ئابوری كرده‌وه.