ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یاسای لێبوردنی گشتی ده‌دات و كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی یاسای تاوانه‌كانی زانیاری دێنێت
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21/8/2017 له شازده‌مین دانیشتنی ئاسایی خۆیدا به‌سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وئاماده‌بوونی 170 په‌رله‌مانتار، ده‌نگیدا له‌سه‌ر هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای لێبوردنی گشتی وكۆتایی به خوێندنه‌وه‌ی پرۆژه یاسای تاوانه‌كانی زانیاری هێنا و پرۆسه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ڕێز حه‌سه‌ن را‌شد دواخست.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن سوپاسی لیژنه‌كانی ته‌ندروستی و یاسایی و گه‌شتوگوزارو شوێنه‌وار وكارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و راگه‌یاندن ودارایی و كۆچ و كۆچبه‌ران كرد بۆ پابه‌ندبوونیان له‌ئاماده‌بوونی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كان.
دواتر ئه‌نجومه‌ن ده‌نگیدا له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی خستنه‌ڕوی راپۆرتی لیژنه‌ی پسپۆڕه‌كان سه‌باره‌ت هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان وكاركردنی له‌ماوه‌ی رابردوودا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه په‌رله‌مانتار محمد حه‌لبوسی به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی له‌میانه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا داوای لێبوردنی له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی وپه‌رله‌مانتاره به‌ڕێزه‌كان كرد.
دواتر ئه‌نجومه‌ن پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌م بۆ یاسای لێبوردنی گشتی ژماره (27)ی ساڵی 2016 كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه پێشكه‌شكراوه په‌سه‌ندكرد.
سه‌باره‌ت به ته‌واوكردنی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای هه‌لبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و قه‌زاكان كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی یاسایی و هه‌رێم وپارێزگاكان پێشكه‌شكراوه، سه‌رۆك جبوری رایگه‌یاند كه نوێنه‌رانی پارێزگای كه‌ركوك گه‌یشتوونه‌ته جۆرێك له‌رێكه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ردوو مادده‌ی 37 و 52ی پرۆژه یاساكه وچه‌ند بڕگه‌یه‌كی تر كه پێویستی به دارشتنی نوێ هه‌یه و گووتی كه به‌پێی داواكاری په‌رله‌مانتارانی پارێزگای كه‌ركوك، ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه بۆ دانیشتنی داهاتوو دواده‌خرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ره‌زامه‌ندی فه‌رموو له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ده‌ركردنی پێشنیاری یاسای بابل پایته‌ختی شارستانی عیراق كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و گه‌شتوگوزارو شوێنه‌واره‌وه پێشكه‌شكراوه.
دواتر سه‌رۆك جبوری لیژنه‌ی هۆزه‌كانی راسپارد بۆ به‌رده‌وامبوون له رێوشوێنی به‌دواداچوونی بارودۆخی به‌سرا وچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هۆزه‌كان به‌پێی ده‌سه‌ڵاته‌كانی لیژنه‌و به‌پشت به‌ستن به په‌رله‌مانتارانی پارێزگای به‌سرا.
سه‌باره‌ت به لیژنه‌ی هاوبه‌شی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كێشانه‌وه‌ی ئیمزای په‌رله‌مانتاره‌كان له داواكاری لێپرسینه‌وه‌دا، په‌رله‌مانتار ته‌لال زه‌وبه‌عی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی رایگه‌یاند كه لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌م كه‌یسه كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو لیژنه‌ی ده‌ستپاكی ویاساییه‌وه پێكهێنراوه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ست تێیدا میوانداری هه‌ردوو په‌رله‌مانتار هودا سه‌جاد و عالیه نوسه‌یف كرد وئاماژه‌ی كرد كه لیژنه‌ی هاوبه‌ش داوایكردووه كاره‌كانی درێژبكرێته‌وه بۆ وردبینیكردنی ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی ئیمزاكانیان كێشاوه‌ته‌وه.
دواتر سه‌رۆك جبوری داوایكرد كاری لیژنه‌ی هاوبه‌ش تا به‌یانی درێژ بكرێته‌وه وئه‌گه‌ر هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك هه‌بێت كه پێویستی به بڕیاری دادوه‌ری هه‌بێت ئه‌وا ده‌درێته دادگا هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رێوشوێنی خۆی ده‌گرێته‌به‌ر ده‌رهه‌ق هه‌ر په‌رله‌مانتارێك كه تۆمه‌ته‌كانی په‌رله‌مانتار هودا سه‌جاد له‌سه‌ری ئاشكرابێت.
سه‌باره‌ت به لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ڕێز حه‌سه‌ن را‌شد، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن رایگه‌یاند كه به‌یانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌به‌ستێت بۆ سه‌یركردنی راسپارده‌كانی لیژنه‌كان سه‌باره‌ت به لێپرسینه‌وه‌كان به‌مه‌رجێك كه ده‌بێت واده‌یه‌كی نوێ بۆ لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ستنیشان بكرێت.
دواتر ئه‌نجومه‌ن كۆتایی به‌خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتێك هێنا وتاوتوێی پرۆژه یاسای تاوانه‌كانی زانیاری كرد كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی ئاسایش وبه‌رگری و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ویاسایی و رۆشنبیری وراگه‌یاندن ومافی مرۆڤ وخزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانكردنه‌وه پێشكه‌شكرابوو.
له‌كۆتاییدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بڕیاریدا دانیشتنه‌كه به‌كراوه‌یی بمێنێته‌وه و رۆژی دووشه‌ممه 22/8/2017 ته‌واوبكرێت.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
21/8/2017