سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشوازی له شاندی كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئاواره‌كان ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دكتۆر سه‌لیم جبوری، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌نووسینگه‌ی خۆی، پێشوازی له شاندی كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئاواره‌كان كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا تاوتوێی كاره‌كانی كۆمسیۆنی كاروباری ئاواره‌كان له عیراق وبارودۆخی ناله‌باری ئاواره‌كان كرا.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی رزگاركردندا ژماره‌یه‌كی زۆر له خێزانه‌كان ئاواره‌بوون وئه‌مه‌ش واپێویست ده‌كات كه لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كاری زیاتر بكه‌ن بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌كان وداوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد پاڵپشتی مرۆڤی زیاتر پێشكه‌ش بكه‌ن وئاسۆی نوێی هاریكاری له‌گه‌ڵ داموده‌زگاكانی عیراقی‌دا بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزی گووتی:” له‌ئێستادا كار ده‌كرێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان وگێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و پێویسته هیچ لایه‌نێك رێگری نه‌كات له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خێزانه ئاواره‌بووه‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان، به‌ڵكو پێویسته هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنی خۆیان”.
هه‌روه‌ها جبوری گووتی” ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كار ده‌كات بۆ ده‌ركردنی یاسای پێویست بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری وپاڵپشتیكردنی وه‌به‌رهێنان له وڵات‌دا”، و گووتی ” سه‌قامگیری سیاسی متمانه‌ی خه‌ڵك به ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت به‌هێز ده‌كات وپێویسته چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی وڵات بدۆزرێته‌وه وله‌سه‌رووی هه‌موویاندا چه‌ك هه‌ڵگرتن له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا”.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا جبوری پاڵپشتی رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌لی عیراق وبه‌هاناوه‌چوونی خێزانه ئاواره‌كان به‌تایبه‌تی له‌ناوچه رزگاركراوه‌كاندا به‌رزنرخاند.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی ئاواره‌كان رۆڵی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له پاڵپشتیكردنی دۆسیه‌ی مافی مرۆڤ به‌رزنرخاند.